٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

سكرتێری مەكتەبی سیاسی پێشوازی لە برایان ڤیتونیك كرد

سەرچاوە: KDP.info

ئەمرو لە بارەگای مەكتەبی سیاسی فازل میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پێشوازی لە برایان ڤیتونیك لە بەشی كاروباری سیاسی رۆژهەڵاتی ناوەراست و رۆژئاوای ئاسیای سكرتاریەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیویورك كرد.

لە دیدارەكەدا كە (عەلی حوسێن) ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان ئامادە بوو فازل میرانی وێرای بە خێرهێنانی میوان سەبارەت بە رەوشی سیاسی عێراق بە گشتی و هەرێمی كوردستان بە تایبەتی و دواپەرەسەندنەكانی باس كرد.

سكرتێری مەكتەبی سیاسی دواتر سەبارەت بە پروسێسی ئاشتی لە توركیای بە پێنگاڤەكی گرنگ وەسف كرد كە لە نێوان دەولەتی توركیا وگەڵی كورد بەرێوەدەچیت و دەبێت هەموومان هاوكاری ئەم پروسێسە بین بە unیشەوە و ئاماژەی بەوەدا كە ئازادكردنی عبداللە ئۆجەلان كلیلێكی سەرەكی یە بۆ ئاشتی و دەبێتە فاكتەرێكی زۆر گرنگ لە بەردەوام بوونی دا.

هەروەها میرانی لەسەر باردۆخی نالەبارەی ئێستای سوریا هیوای خواست كە بە زۆترین كات چارەسەر بكرێت وئاماژەی بەوەدا كە ئێمە وەك پارتی دیموكراتی كوردستان و سەركردایەتی سیاسی كورد پشتیوانی خومان دووپات دەكەین بۆ گەڵانی سوریا بە تایبەتی گەڵی كورد كە گەیشتنە بە مافە رەواكانیان.

لە لایەكی تر فازل میرانی ستایشی رۆلی نەتەوە یەكگرتووەكانی لە عێراق بۆ چارەسەری كێشەكان كە مامەلەو رەفتاری هاوسەنگی لەگەڵ لایەنەكان و پێكهاتەكانی نەتەوەیی و مەزهەبی كردو بەرز نرخاندو ئامادەیی خۆی دەڕبری بۆ هەمووجورە هاوكارییەك بۆ راپەراندنی كارەكانی و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.

لەلای خۆیەوە برایان ڤیتونیك سوپاسی سكرتێری مەكتەبی سیاسی كرد بۆ ئەم پێشوازییەی كە لێ كراوەو بیروڕای بەڕێزیانی لەسەر بارودۆخی عێراق و هەرێمی كوردستان بە گرنگ وەسف كردوهەروەها رۆڵی سەركردایەتی كورد بە تایبەتی جەنابی سەرۆك بارزانی بەرز نرخاند لە چارەسەری كێشەكان بە رێگای دیالوگ و لێك تێگەیشتن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار