ئامانج تەنیا لێدانی پێگەی پارتی و كەسایەتی سەرۆك بازانییە !
رێبوار حەمەلاو شوانی
ئەو رەوشەی هەندێك لایەنی سیاسیی دروستیان كردووە و دەیانەوێت مەسەلە گرینگەكان بە ئاراستەی لێدانی كەسایەتی سەرۆك بارزانی ببەن و پشت بكەنە لایەنە سەرەكییەكانی،دژایەتی دەستور هەڵەیەكی گەورەیە كە ئۆپۆزسیۆن كردویەتییە مانشێتی سەرەكی ئێستەی خۆی. ئەمە هەڵەیەكی سیاسی گەورەیە كە مەسەلەی دەستور دەكەنە بەشێك لە ریكلامكردن بۆ هەڵبژاردنەكان، نابێت لە پێناو بەرژەوەندی تایبەتی، هاووڵاتیان ئازار بدرێن، ناكرێت هاووڵاتیان بخرێنە حالەتی دڵەڕاوكێ و نیگەرانییەوە. ئەوان دەیانەوێت لە ژێر ناوی هەمواركردنەوەی دەستور و هەروەها لەپێناو كەمكردنەوەی دەستەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێم بە خەیاڵی خاویی خۆیان لە پێگە و هەیبەتی كەسایەتی خودی سەرۆكی هەرێم بدەن.
| ئەوكات وەڵامی ئێوەمانان چی دەبێت . ئیدی بەرەی سازان لەچی ترسی هەیە كاتێک دەڵێت دەنگی گەل و داهاتووی دەستەڵاتمان مەیسەر كردووە. دەفەرموو راپرسی بكەن و خەڵكیش هانبدەن با دەنگی پێ نەدات ئەو ترسەی ئێوە بۆ چیە؟ |
ئەوان لەلایەك دژایەتی سەرۆكی هەرێم دەكەن و لەلایەكی ترەوە هەڵپەی گەیشتن بە دانیشتنی سەر كورسییەكە دەكەن. ئێ باشە ئەگەریش لەراپرسی دەترسن وەك پارتی پێداگیری لەسەر دەكات، ئەی ئەگەر میللەت پەسەندی نەكرد و دەنگی نەخێری زۆرتری هێنا، ئەوكات وەڵامی ئێوەمانان چی دەبێت . ئیدی بەرەی سازان لەچی ترسی هەیە كاتێک دەڵێت دەنگی گەل و داهاتووی دەستەڵاتمان مەیسەر كردووە. دەفەرموو راپرسی بكەن و خەڵكیش هانبدەن با دەنگی پێ نەدات ئەو ترسەی ئێوە بۆ چیە؟ وەڵامەكەش روون و ئاشكرایە، چونكە ئەوان دەزانن كەسایەتی سەرۆك بارزانی لەدەرەوەی پارتی هێشتا قبوولكراوەو خۆشەویستە و جیێ متمانەی خەڵكی كوردستانە، بەڵگەش هەڵبژاردنی رابردووە. بۆیە لە هەڵگەڕانەوەی ئەندامەكانیان دەترسن نەك لە جەماوەری پارتی بەوەی بڵێن بەڵێ بۆ خودی كەسایەتی سەرۆك مەسعود بارزانی.
ئەوەی لەو ماوەیەدا راگەیاندنی گۆڕان دهۆلی بۆ دەكەوتێك، هەست بە مەترسییەكی زۆر دەكات، لەبەرئەوەیە و هۆكارەكەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە گەیشتۆنە هاتۆتە ئاستێكی وەها بازاڕی كە جگە لە شەڕ، هیچ شتێكی تری لێ چاوەڕوان ناكرێت. هەركەسێك بەوردی گوێبیستی تۆنی دەنگی ئەو راگەیاندنە ئیستیفزازییە گۆڕان بكات.
ئەوە تێگەیشتووە ئەو شێوازە راگەیاندنە خزمەتی دەكات، ئەوا دووچاری هەڵەیەكی گەورە بووە، بە تایبەتی ئەو دوژمنایەتییەی لەگەڵ پارتی و شەخسی سەرۆك بارزانی، لەوە دەرچووە خەڵكی كوردستان نەزانن ئەوە چەندین ساڵە بۆ هەر سەردەمێك و هەرجارە بە ناوونیشان و لە ژێر پەردەیەك، درێژە بەو دوژمنایەتییە دەدەن، رۆژ بەرۆژیش پارتی گەورەتر و بەرەو پێشەوە هەنگاو دەنێت. لێرەدا پێویستە گۆڕان لەو راستییە تێبگات كە ئەندام و لایەنگران و جەماوەری پارتی، هیچ كاتێك ناكەونە ژێر كاریگەری راگەیاندنی چەواشەكاری و ئیستیفزانەی ئەوانەوە. جیاوازی پارتی لە گەڵ حزبەكانی تر ئەوەیە، هەمیشە بە چەندین هەنگاو لە پێش هەموو حزبەكانی ترە لە هەموو روویێكەوە. ئەمڕۆ هێزە نێودەوڵەتییەكانیش گەیشتوونەتە ئەو راستییە كە یان دەبێت پارتی دەستەڵاتدار بێت یان ئەو دەستكەوتانەی هەنە دەكەونە مەترسیەوە، لە بەرئەوەی هیچ لایەك ناتوانێت ئەو دەستكەوتانە بپارێزێت.




