كێ بڕوا به لێدوانه‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌كات؟!

سووره مه‌رگه‌یی
زۆر جاری تر و له زۆر وتاردا ئاماژه‌وه‌م به‌وه داوه و ئه‌مجاره‌ش ده‌یڵێمه‌وه: نه‌وشیروان مسته‌فا یان ده‌رناكه‌وێ، یان كه ده‌ركه‌وت دۆ و دۆشاو تێكه‌ڵ ده‌كات، له‌هه‌ر ده‌ركه‌وتنێكیدا په‌لاماری جوانییه‌كانی مێژوو ده‌دا و سه‌روه‌رییه‌كانى ده‌شێوێنێ، ئێستا ده‌خاته ژێر پرسیا و واده‌كات كورد ده‌ست له دواڕۆژى نه‌ته‌وه‌یی بشوات، په‌یوه‌نییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ده‌اته به‌ر شه‌ن و كه‌وی بوغز و رق و كینه و پێكه‌وه ژیانی سیاسی به ئاراسته‌ی لێكترازاندا ده‌بات، له ده‌ركه‌وتنى ئه‌مجاره‌یدا لێدوانه‌كانی له لێدوانی كه‌سانی سیاسی و خاوه‌ن ئه‌زموون نه‌ده‌چوون، نه‌وشیروانیش هه‌م كه‌سێكی سیاسی و هه‌م خاوه‌ن ئه‌زموونیشه، بۆیه هه‌ست ده‌كرێ پاڵنه‌رێكی ده‌ره‌كی له پشت لێدوانه‌كه‌ى بووبێ و به مه‌به‌ستی كزكردنى ده‌نگه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و سستكردنى هه‌نگاوه نیشتیمانیه‌كان ئه‌و لێدوانه‌ی پێدرابێ.
نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌ڵێ: بارزانى و تاڵه‌بانى له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه كوردستانیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم نه‌بوون و له گێڕانه‌وه‌یان كه‌مته‌رخه‌میان نواندووه، ئه‌وه‌ی بڕوا به‌و لێدوانه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا بكات خۆی گوته‌نی یا ئه‌وه‌تا گه‌وجێنراوه، با ئه‌وه‌تا وه‌ك خۆی له‌ژێر زه‌خت و گووشاری ده‌ره‌كیدایه، سه‌یر له‌وه‌دایه كه‌سانێك به هه‌ڵه لێكدانه‌وه بۆ لێدوانه‌كه‌ی ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: نه‌وشیروان مسته‌فا له ئێستاوه ده‌ستى كردووه به بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن و ده‌یه‌وێ به‌و لێدوانه باری له‌نگی خۆی له ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم راستبكاته‌وه، له راستیدا نه بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌و نه مه‌به‌ستى راستكردنه‌وه‌ى باری له‌نگیه‌تى، مامه‌ڵه‌یه‌كی سیاسی گووماناوییه‌و كرێی خۆشی به نه‌ختی له قاسم سلێمانی گه‌وره هه‌ڵسووڕای پرسی ئه‌منی ئێران وه‌رگرتووه.
ئه‌و لێدوانه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا وامان لێده‌كات كه‌مێك بۆ مێژوو بگه‌ڕێینه‌وه، ده‌رباره‌ى جه‌نابی مام جه‌لال هیچ ناڵێم، چونكه هه‌ڵوێستى مام جه‌لال له‌سه‌ر ناوچه كوردستانیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و ته‌واوی هه‌ڵوێسته‌كانی تری به چاك و خراپه‌وه نه‌وشیروان مسته‌فا لێیان شه‌ریكه، پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر مام جه‌لال له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌و ناوچانه پشتی شۆڤێنیزمی عه‌ره‌بی گرتووه‌و ده‌نگی خۆی خستۆته پاڵ ده‌نگیان بۆچی له‌كاتی خۆیدا به‌ده‌نگ نه‌هاتووه؟ ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ هه‌ڵوه‌سته‌ى له‌سه‌ر بكه‌م و زیاتر به‌دوایدا بچم، لێدوانه گووماناوییه‌كه‌ی نه‌وشیروان و هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی سه‌رۆك بارزانی ـ ن.
مێژوو له زۆر وێستگه‌دا په‌یوه‌ندی روحی نێوان كه‌ركه‌ك و بارزانی نه‌مرمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه، وه‌ك: (كه‌ركوك دڵی كوردستانه) (ئه‌گه‌ر تاكه كوردێك له كه‌ركوكدا نه‌مێنێ كه‌ركوك هه‌ر كوردستانه) یان روو له كه‌ركوك ده‌كاو ده‌فه‌رموێ: (كه‌ركوك ئه‌م شۆڕشه‌م به قوربانی تۆ كرد، ژیانی خۆشم به قوربانی به كوردستان هێشتنه‌وه‌ی تۆ ده‌كه‌م، هه‌رگیز ده‌ست له كوردستان بوونى تۆ هه‌ڵناگرم و خۆم ناخه‌مه به‌ر نه‌فره‌تی مێژوو) سه‌رۆك بارزانی ـ ش له بارزانى نه‌مر و ئه‌و په‌ره‌وه‌رده نه‌ته‌وه‌ییه‌ی لێوه‌ی فێر بووه به‌رده‌وام كوردستانى بوونى كه‌ركوكی به هێڵی سوور داناوه.
ئه‌وانه‌ی له ژێر گووشاردا قسه ده‌كه‌ن ناپڕژێنه سه‌ر ئه‌وه‌ى دوێنێ چیان گوتووه، دوای ته‌نگژه‌ی درووستكردنی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیجله و هه‌ره‌شه كردن له ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌رگری كردن له كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تر هێزی پێشمه‌رگه‌ی جووڵاند، ئه‌م هێز جووڵاندنه نووری مالیكی و نه‌وشیروان مسته‌فای به زمانێكی لێك نزیك هێنانه ده‌نگ.
نوری مالیكى ده‌یگووت:سوپای ئێراق چۆن ده‌چێته به‌سره و نه‌جه‌ف، به پێی ده‌ستوور بۆی هه‌یه بچێته هه‌ولێر و سلێمانی و هه‌ر شوێنێك كه مه‌به‌ستی بێ.
نه‌وشیروان مسته‌فاش ده‌یگووت: ده‌سه‌ڵات سینارۆ درووستده‌كات، هیچ كێشه‌یه‌ك له نێوان هه‌رێم و به‌غدا نییه، كوردستان شامی شه‌ریفه‌و نووری مالیكیش سیاسییه‌كی زۆر شه‌ریفه، ئه‌و گرژی و ئاڵۆزییه‌ی روویداوه كێشه‌ی شه‌خسی مه‌سعود بارزانی ـ یه.
هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی سه‌رۆك بارزانی له‌مه‌ڕ پرسی ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم و، هه‌موو ئه‌و پرسانه‌ی په‌یوه‌ستن به ماف و ئازادییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌به‌ر چاون و له گوێماندا ده‌زریگێنه‌وه، له ئه‌رشیفی داگیركارانی كوردستان و له ئه‌رشیفخانه‌ى گرده‌كه‌ش بوونیان هه‌یه.
له كۆتایی ئه‌م باسه‌دا روو له نه‌شیروان مسته‌فا ده‌كه‌م و ده‌ڵێم: خۆت له‌سه‌ر پرسی ناوچه كوردستانیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم بێهه‌ڵوێستی، بۆیه هه‌ڵوێستی خه‌ڵكی ترت پێ ناشێوێنرێ، ئه‌گه‌ر له دوای دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و پێش ئه‌ویش، له‌سه‌ر كه‌ركوك و هه‌ر پرسێكی تری نه‌ته‌وه‌یی لاوازترین هه‌ڵوێستت هه‌یه، له تۆ خستنه روو، له منیش گوێ گرتن، ته‌نها ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ت نه‌بێ كه ده‌تگووت: كه‌ركوكیه‌كان خه‌ڵكی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك ده‌دۆشن، با بڕۆنه‌وه، ئێمه ئاماده نین بارودۆخه‌كه له‌سه‌ر ئه‌وان تێكده‌ینه‌وه.
پێشینان راستیان گوتووه كه ده‌ڵێن: (تا خاوه‌ن ماڵ دزی گرت، دز خاوه‌ن ماڵی گرت) بارزانی و تاڵه‌بانیش پێش ئه‌وه‌ی بێهه‌ڵوێستی و خاڵی لاوازی تۆ له‌سه‌ر پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بخه‌نه روو، ده‌ست پێشخه‌ریت كرد‌و ویستت ده‌ستی چه‌وری خۆت به سه‌ری ئه‌وان بسڕی و هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیان له مه‌نگه‌نه‌ى چه‌واشه‌كاری خۆتدا بهاڕی