٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

ئەرێ بۆ پاركی گەزی جەهەپە و بەدەپە هاوپەیمانییان بەستووە؟

سەرچاوە: KDP.info

 مەحموود ئۆڤۆر

لێكۆڵینەوە و راپرسییەكان چەندین راستی شاراوەی پاركی گەزی و رووداوەكانی مەیدانی تەقسیمیان ئاشكرا كرد. بە پێ ڵێكۆڵینەوەكەی دەزگای كوندا لە سەدا 41ی بەشدار بووەكان ئەندام و لایەنگرانی پارتی كۆماری گەل ( جەهەپە) بوونە و بە پێ ئەنجامی راپرسییەكەی دەزگای گەناریش لە سەدا 74ی بەشداربووانی رووداوەكانی پاركی گەزی ئەو كەسانەن كە دەنگیا بە جەهەپە داوە.

تا دوێنێ ئەم رێژەیە پشتگیری لە وەسایەت و دەسەڵاتی سیاسی سوپا دەكرد و پشتی خۆی بە دەسەڵاتی سوپا بەستبوو و ئەمرۆیش هیچ بایەخێك بە سیاسەتی مەدەنی نادات و بگرە تا بۆی بكرێت دژایەتی سیاسەتی مەدەنی دەكات.

ئەم رێژەیە كە نیوەی هەرە زۆری جەماوەری جەهەپەیە، متمانەی بەو دامودەزگایانە هەیە كە لە چوارچێوەی دەستووری ساڵی 1961 لە لایەن سوپایەوە دامەزراون. دادگای دەستوور، دادگای باڵا و دیوانی باڵا....

لەم ساڵانەی دواییدا كاتێك كە سیستەمی سیاسی دەستی بە گۆڕانی ئەم دامودەزگایانە كرد، ئەو خەڵكەیش وردە وردە رووی لە سیاسەت كردەوە، خاڵی وەرچەرخان بۆ ئەم جەماوەرە رۆژی 12ی ئەیلوولی ساڵی 2010 بوو، چوونكە دوای 12ی ئەیلوولی ساڵی 2010 جەماوەرێكی دیكە لە توركیا ئیرادەی خۆی نیشان دا كە بە هیچ شێوەیەك داوای هاوكاری و پشتگیری لە دادگای باڵا و دەسەڵاتی سوپا نەكردووە و ناكات و بە دەركەوتنی ئەم ئیرادەیە سەردەمێكی نوێش لە توركیا دەستی پێكرد. ئەو بەشەی خەڵكی توركیا كە پشتی بە سوپا و دەسەڵاتی سوپا بەستبوو، دوای گۆڕانی داموودەزگاكان و كۆرت كردنەوەی دەستی سوپا لە نێو سیاسەتدا، هەر چەند بۆ خۆیان كێشەیان لەگەڵ سیاسەت بوو بەڵام ویستیان دووبارە روو لە سیاسەت بكەنەوە تا بارودۆخەكە تۆزێك بە دڵی ئەوان بێت، بەڵام نەیانتوانی سەركەوتن بە دەستەوە بهێنن و بارودۆخی ئێستەی جەهەپە كە نوێنەری ئەم چینەیە لە بەر چاومانە.

جەهەپە سەرەڕای ئەوەی نەیتوانی سیاسەتێكی نوێ پەیڕەو بكات، هاوكات بوو بە هۆكاری لە دەست دانی متمانەی رێژەیەكی یەكجار زۆر لە جەماوەرەكەی و ئاستی پەیوەندییەكانیشی لەگەڵ كورد، چینی ئیسلامییەكان و چینی بارزگانەكان زۆر زۆر لاواز و بێ كاریگەرە، ئەم سیاسەتەی جەهەپە بوو بە هۆكاری ئەوەی كە لە قۆناغی نوێدا و لە سەردەمی سیاسەتی نوێدا جەهەپە نەتوانێت لە 30 شاری توركیادا ئەندام پەرلەمانێك دەربخات.

رووداوەكانی پاركی گەزی راپەرینی خەڵك لە دژی ئەمجۆرە سیاسەتانە بوو، ئەو جەماوەرە وەكو رابردوو نایەوێ لە نەزانین و دابڕاندا بێت بۆیە لە بەرامبەری سیاسەتی نەزانی دەستی بە راپەرین كرد.

ئەو شارانەی كە لە میدانەكان كۆ بوونەوە و كورد كە شارەزای كۆڵانەكانە، پێكەوە نەسڵێكی نوێیان پێكهێناوە و ئەم نەسڵە نوێیەیش داوای سیاسەت و بەرنامەی نوێ دەكات. ئەوانە ناوی ئەم حەرەكەتەیان كردووە بە حەرەكەتی دیموكراسی كراوە، بەڵام نازانم كە ئەم حەرەكەتە دەتوانێت سەركەوتوو بێت یانا؟

بنەمای هاوپەیمانی جەهەپە و بەدەپە لە سەر ئەوەیە كە دانیشتوانی شارەكان برژێنە سەر شەقامەكان و حەرەكەتی كوردیش كە بە خۆی خۆپێشاندانە بەردەوامەكانییەوە شارەزای كۆڵانەكان و راپەرینی كۆڵانەكان بووە، رابەرایەتی ئەم راپەرینە هاوبەشە بۆ بەدەستەوە هێنانی دیموكراسی بكات. لێرەدا پێویستە ئێمە زۆر ئاگاداری سیاسەتی چەپەرەوە كۆنەپەرەستەكان بین، چوونكە ئەم سیاسەتە چەندە داوای ئازادی بۆ شەقام بكات ئەوەندە تاریكیش لە سەر شەقام دەسەپێنێت.

رەنگە كۆمەڵگە رێگە نەدات بە چەپڕەوە كۆنەپەرەستەكان كە دووبارە خۆیان لە سەر كۆمەڵگە فەرز بكەن، بەڵام هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی بەردەوام دەكات، لایەنێكی سەرەكی ئەم هاوپەیمانییە كوردە و كوردیش هەمیشە ئامادەیە بۆ خۆپێشاندان و راپەرین . بەڵام ئەوەی جێگای سەرنجە ئەوەیە كە دەبێت نەسڵێكی نوێ لە چەپگەرەكانیش خۆی نیشان بدات، نازانم جەهەپە دەبێتە نوێنەری ئەم نەسڵە نوێیە یا خۆی سرری سۆرەیا ئۆندەر؟

 سەرچاوە. سەباح

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار