داننان به سه‌ركه‌وتن

كه‌ریم قادر
له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه ناڕه‌وا و دوژمنكارانه‌ی ماوه‌یه‌كی درێژه لێره و له‌وێ ده‌كرێنه سه‌ر پارتی و سه‌رۆك بارزانی به مه‌به‌ستی سه‌رقاڵكردنی به شتی لاوه‌كی و له‌مپه‌ر دروستكردن له به‌رده‌م هه‌وڵه‌كانی بۆ گه‌یشتن به ئامانجه گه‌وره‌كه، پارتی وه‌ك خه‌سڵه‌تی هه‌میشه‌یی، جگه له حاڵه‌ته پێویستییه‌كان، وه‌ڵامی هیچ یه‌كێك له‌و هێرش و تۆمه‌تانه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه، چونكه بڕوای به هوشیاری جه‌ماوه‌ری كوردستان هه‌بووه و هه‌یه، كه له كاتی پێویستدا وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و هێرشانه ده‌داته‌وه، كه بێ بنه‌ما ده‌كرێته سه‌ر پارته خزمه‌تگوزاره‌كه‌یان.
له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی، كه رۆژی پێنجشه‌ممه له هه‌ردوو پارێزگای ئه‌نبار و نه‌ینه‌وا به‌ڕێوه‌چوو، كه به‌هۆی خراپی بارودۆخی ئه‌منی، له مانگی نیسانی رابردوو هه‌ڵبژاردن له‌و دوو پارێزگایه دواخرابوو، جه‌ماوه‌ر به ده‌نگدانیان بۆ كاندیدانی پارتی له لیستی برایه‌تی و پێكه‌ژیان، كه له سه‌رجه‌م هێزه كوردییه‌كانی ئه‌و ناوچانانه پێكهاتبوو، وه‌ڵامی هه‌موو لایه‌كی دایه‌وه و كاندیدانی پارتی سه‌ركه‌وتن.
ده‌رچوون و سه‌ركه‌وتنی كاندیدانی پارتی له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا بۆ زۆربه‌ی چاودێرانی بارودۆخه‌كه چاوه‌ڕوانكراو بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌و پرۆسه‌یه‌دا مایه‌ی سه‌یره، تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستنه‌كانی هه‌ندێك له‌و هێزه كوردیانه، كه گوایه پارتی پێشێلكاری كردووه. ئه‌مه‌یش چاوه‌ڕوانكراو بوو، هه‌رچه‌نده هێشتا له كوردستان داننان به سه‌ركه‌وتن نه‌بۆته شتێكی ئاسایی، كارێكی كه‌مێك ئه‌سته‌مه، به‌ڵام مه‌حاڵیش نییه. بۆیه ده‌كرێ و راستتر وایه به‌شداربووانی پرۆسه‌كه له‌بری دروستكردنی كلكوگوێ په‌نا بۆ كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن ببه‌ن به‌و پێیه‌ی سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌كه‌ی كردووه، واته ده‌توانن سكاڵاكانیان له‌وێ تۆمار بكه‌ن و چاوه‌ڕێی وه‌ڵامه‌كه‌ی بن، نه‌ك له په‌نای ئه‌و تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستانه‌دا هه‌م سه‌رنه‌كه‌و‌تنی خۆیانی پێ بشارنه‌وه، هه‌میش كۆنه قین و تازه قین به پارتی هه‌ڵڕێژن.




