ئۆپۆزیسیۆنی بە بیانوو

سالار عوسمان
وێنێ دژی دەنگی خەڵک و، ئەمڕۆ دژی حزبە سیاسییەکانن ئۆپۆزیسیۆن و ئیشکالیەتی چەمک بەدرێژایی ئەم ماوە مێژووییەی ئۆپۆزیسیۆن لە پەرلەمانی کوردستاندا بوونی هەیە، لێرە و لەوێ لەلایەن چاودێرانی سیاسی و میدیاکارانەوە تاریفی جیا جیا بۆ ئەو ئۆپۆزیسیۆنە کراوە، جارێ بە ئۆپۆزیسیۆنی نێگەتیڤ و، جارێ بە ئۆپۆزیسیۆنی ڕەشبین و، هەندێ کەڕەت بەڕووخێنەر و، هەندێ کەڕەتیش چەمکگەلێکی وەک ڕقن و تووڕە و پێشوەختە بڕیاردەر و. هتد لێنراوە، گرنگ تاریفەکان نین و لەوانەیە بەندە لەگەڵ هەندێک لەو تاریفانەش نەبم، چونکە پێموایە دەبێ ئۆپۆزیسیۆن ڕەخنەگر بێ و، چاودێریی سەرجەم پرسەکانی وڵات بکات و، لەکاتی پێویستدا دەنگ بەرز بکاتەوە، لێ ڕەخنە بۆچی و، چاودێریی لە پێناو چی و، دەنگهەڵبڕین لە پای چی؟!. ئا ئەمەیە پرسیارە جەوهەرییەکان، ئەو پرسیارانەی وەڵامەکانیان لەبەردەم بەرپرسیاریەتیی نیشتیمانی و سیاسیمان دادەنێن. بەندە پێموایە ئۆپۆزیسیۆن لە ماوەی پێشوودا دەرفەتی باشی لەبەردەمدا بوو کە ئۆپۆزیسیۆنێکی ڕەخنەگر و چاو‌دێر و پڕدەنگ بێ بە ئاراستەی بنیاتنان و پشکداریکردن لە هەڵچنینی خەونی نەتەوەیەک کە تا ئێستا نەگەیشتۆتە دوامەنزڵ، بە دیوێکی تردا ئۆپۆزیسیۆن لە کوردستاندا لە بەردەم بەرپرسییەتێکی نیشتیمانی و نەتەوەیی گەورەدا بوو کە نەیتوانی نیوەی ئەو بەپرسیاریەتیەش وەئەستۆ بگرێ، بۆیە پێموایە ڕۆژێک دێ خەڵکی کوردستان و چاودێرانی سیاسی و ڕۆشنبیرانی کوردستان ئۆپۆزیسیۆن بخەنە نێو دوو کەوانەی لێپرسینەوە، چونکە جگە لەوەی هەموومان بەو پەڕی ئیدراکی سیاسییەوە بوونی ئۆپۆزیسیۆنمان لە کوردستان پێ گرنگ و زەروورە، بەهەمان شێوە کردەی سیاسی ئۆپۆزیسیۆنیشمان پێ گرنگە و، لە هەڵسەنگاندنی کردەی سیاسی ئۆپۆزیسیۆنیش دەپرسینەوە و، دواجار ئەم پرسینەوەیەش ئۆپۆزیسیۆن تاریف دەکات، تاریفکردنێک وەکخۆیی و دوور لە بەرژەوەندییە حزبییەکان.
| لەکاتی پێویستدا دەنگ بەرز بکاتەوە، لێ ڕەخنە بۆچی و، چاودێریی لە پێناو چی و، دەنگهەڵبڕین لە پای چی؟!. ئا ئەمەیە پرسیارە جەوهەرییەکان، ئەو پرسیارانەی وەڵامەکانیان لەبەردەم بەرپرسیاریەتیی نیشتیمانی و سیاسیمان دادەنێن |
لە پاڵ هەموو ئەو تاریفانەی بۆ ئۆپۆزیسیۆن کراوە و دەکرێت، بەندە پێموایە ئەم ئۆپۆزیسیۆنەی لە کوردستان هەیە، ئۆپۆزیسیۆنێکی بەبیانووە، بیانوو لە هەموو شتێک، بیانوو لە ڕەش و سپی، بیانوو لە دەسەڵاتێک کە خەبات و جەماوەر و هەڵبژاردن هێناویەتیە سەر کورسی، کەواتە ئۆپۆزیسیۆنی کوردستان بیانووی بە شەرعییەت دەگرێ، بە خەباتی دوێنێ و جەماوەر و هەڵبژاردن و بنەما دیموکراسییەکان دەگرێ، تا ئەم ئۆپۆزیسیۆنە لە بیانوو بێ قەیران لە دوای قەیران، گرفت لە دوای گرفت لە کوردستان بەردەوام دەبێ، چونکە ئۆپۆزیسیۆن نایەوێت وێنەکە ببینێ، بەقەد ئەوەی دەیەوێ بیانوو لە وێنەکە بگرێ، ئاخر جیاوازییەکی زۆر هەیە لە نێوان بینینی وێنە و بیانووگرتن بە وێنە، هەر بۆ نموونە ئەو کاتەی دەسەڵاتی سیاسی هەرێمی کوردستان بە بەغدای گوت، نا بۆ لادان لە دەستوور، نا بۆ پێشێلکردنی مافەکانی کورد، نا بۆ هێنانی ئۆپەراسیۆنی دیجلە و....هتد ئۆپۆزیسیۆن هاواری لێ هەڵسا و گوتی ئەمە خەتەرە و کوردستان دەخاتە بەردەم هەڕەشە و ئاڵۆزی، ئەو کاتەش کە بەغدا کەمێ نەرمی نواند و هاتەوە نزیک دەستوور و جۆریک لە دانپێنان بە ماف و داخوازییەکانی کورد، هەر ئەو ئۆپۆزیسیۆنە ئەمجارەشیان هاواری لێ هەڵسا و گوتی، نا بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا و، باش نییە پێشوازی لە مالیکی بکرێت، لەکاتێکدا مالیکی خۆی هاتۆتە کوردستان و ئامادەی گفتوگۆکردنە لەگەڵ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی هەرێم و، دەڵێ دەمەوێ پرسە چارەسەرنەکراوەکانی نێوان بەغدا و هەرێم چارەسەر بکەم. ئۆپۆزیسیۆن و گەل، جیاوازییەكی قسەهەڵگر چەمكگەلێكی زۆر هه‌ن كە ئۆپۆزیسیۆن لە ئەدەبیاتی سیاسی، لە لێدوان و بەیەننامەكانیاندا به‌کاریان دێنێ كە بەداخەوە مەبەست لە به‌كاربردنیان دروستكردنی كاریگەرییە بەسەر سایكۆلۆژیای وەرگر، یان باشتر بڵێین بەلاڕێدابردنی هاووڵاتیانە، بۆ نموونەچەمگەلێكی وەك شەقام، ئیرادەی خەڵك، مافی هاووڵاتی، هاووڵاتیبوون، دادی كۆمەڵایەتی، گەندەڵی، یاسا، دیموكراسی و مافی مرۆڤ و هتد..
| ئایا بە پێی بنەما دیموكراسییەكان كێ بۆی هەیە بە ناوی گەلەوە قسە بكات؟.. پێموایە دەسەڵاتی شەرعی دەنگپێدراوی هەرێم كە خۆی لەهەر سێ سەرۆكایەتیی هەرێم و حكومەت و پەرلەمان بەرجەستە ده‌كات |
یه‌کێ لەو چەمكانەی ئۆپۆزیسیۆنی كوردستان بەكاری دەهێنێت (گەل)ـە. چەمكی گەل، ڕەهەندە سیاسی و جڤاكی و كولتوورییەكانی، ڕەهەندگەلێكی قسەهەڵگری زانستیانەن و، ناكرێت هەروا بەئاسانی و بۆ مەرامی بەرتەسكی حزبی و، بۆ فریودان و چەواشەكردنی خەڵك به‌كار بهێنرێت، كە بەداخەوە ئۆپۆزیسیۆن، تایبەت بزووتنەوەی گۆڕان لەوەدا وەستایەكی بێنەزیرە!! جارێ بەر لەهەر شت هیچ حزب و هێزێكی سیاسی بۆی نییە بە ناوی گەلەوە قسە بكات و بڕیار بدات، چونكە ئەوە گەل خۆیەتی لە چركەساتی مێژوویی دیاریكراودا قسەدەكات و بڕیار دەدات و، دواجار مەسەلەكان یەكلایی دەكاتەوە، خۆ ئه‌گه‌ر پرسیاری ئەوە بكەین، ئایا بە پێی بنەما دیموكراسییەكان كێ بۆی هەیە بە ناوی گەلەوە قسە بكات؟.. پێموایە دەسەڵاتی شەرعی دەنگپێدراوی هەرێم كە خۆی لەهەر سێ سەرۆكایەتیی هەرێم و حكومەت و پەرلەمان بەرجەستە ده‌كات، بۆی هەیە بە ناوی گەلەوە قسە بكات، ئەمەیش لەبەر دوو هۆكار، یەكەمیان دەنگی زۆرینەی گەلی لایە و، دووەمیان نوێنەرایەتیی تەواوی گەل دەكات لە پرۆسەی حوكمڕانیدا، چونكە دواجار دەسەڵاتی سیاسی وڵات نوێنەرایەتیی تەواوی گەل دەكات، بە ئه‌وانەی دەنگیان پێداوەو پێنەداوە. ئەگەر كورتتر مەبەستەكەمان بڵێین، ئەوە ئۆپۆزیسیۆنی كوردستان لە مەسەلەی قسەكردن بە ناوی گەلەوە لە نێو ئیشكالیەتێكی گەورە و، بگرە لەوەش خراپتر لە نێو هەڵەیەكی سیاسی گەورەدایە. هەر ئەو ئۆپۆزیسیۆنەی بەردەوام بە ناوی گەلەوە قسە دەكات، دەبینین لە لەحزەیەكی مێژوویی هەستیار و گرنگدا كە مەسەلەی دەستوور دێتە گۆڕێ دژی دەنگی گەله، دژی ئیرادەی گەله، دژی ئەوەیە گەل بڕیار بدات!.. بەندەش لەگه‌ڵ هاووڵاتیانی ئەم هەرێمەدا دەپرسم، ئەرێ لە هەموو دونیادا ئۆپۆزیسیۆنێك هەیە بە ناوی گەلەوە قسە بكات و له‌هه‌مان کاتدا دژی دەنگی گەل بێت؟.. ئەم پرسیارە لە ئۆپۆزیسیۆن دەكەم و خوازیارم وەك خۆیان دەڵێن دەست و پەنجە لەگەڵ وەڵامەكەیدا نەرم بكەن! لە دوماهیدا ئۆپۆزیسیۆن و گەل دوو چەمكی جیاوازن و دەكرێت قسەی زیاتری لە بارەوە بكرێت، باشترین قسەكردنیش گەل خۆیەتی. ئۆپۆزیسیۆن و گرێی بینینی حزبه‌کانی تر
ئۆپۆزیسیۆنی کوردستان، وه‌ک چۆن ڕێز له ده‌نگ و ئیراده‌ی خه‌ڵکی کوردستان ناگرێ، وه‌ک چۆن پێشوه‌خته بڕیاری داوه به گژ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و شه‌رعی هه‌رێمی کوردستاندا بچێته‌وه، وه‌ک چۆن به‌بیانووه له باش و خراپ، هه‌رواش له به‌رامبه‌ر حزبه سیاسییه‌کانی کوردستان، ئیراده نه‌بین و، پێشوه‌خته بڕیارده‌ر و به‌بیانووه، هه‌ر بۆ نموونه به درێژایی ماوه‌ی ڕابردوو تا سه‌ر ئێسقان له دژی به‌شداریپێکردنی حزبه سیاسییه‌کان بوو له ژیانی سیاسی، له گفتوگۆکردن له‌مه‌ڕ پرسه سیاسییه‌کان، ده‌پرسین گه‌لۆ ئه‌م دژایه‌تیکردنه بۆ، له پێناو چی؟.. ئه‌مانه پرسیار گه‌لێکن له وه‌ڵامدا جگه له هه‌بوونی گرێی ئۆپۆزیسیۆن چی تری لێ ناخوێندرێته‌وه!
ئۆپۆزیسیۆن ئه‌م جاره‌شیان، مه‌به‌ستمان له گفتوگۆی پرسی ده‌ستووره، زۆر سه‌رسه‌ختانه له دژی ئه‌وه بوو که حزبه سیاسییه‌کان به‌شدار بن و، ئاکام جارێکی تریش که‌وتنه‌وه به‌ر ڕه‌خنه‌ی تووند و سه‌رکۆنه‌ی حزب و لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستان.
| هەر ئەو ئۆپۆزیسیۆنەی بەردەوام بە ناوی گەلەوە قسە دەكات، دەبینین لە لەحزەیەكی مێژوویی هەستیار و گرنگدا كە مەسەلەی دەستوور دێتە گۆڕێ دژی دەنگی گەله، دژی ئیرادەی گەله، دژی ئەوەیە گەل بڕیار بدات!.. |
ئه‌گه‌ر وردتر هاوکێشه‌کان بخوێنینه‌وه، ده‌گه‌ینه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی که:-
- ئۆپۆزیسیۆن خودان گرێیه‌کی ده‌روونییه له به‌رامبه‌ر ئه‌وانیتردا.
- ئۆپۆزیسیۆن جگه له‌وه‌ی بیانوو به ده‌سه‌ڵاتێک ده‌گرێت که له ڕێگه‌ی دیموکراسییه‌وه ده‌سه‌ڵاتی وه‌رگرتووه، بیانوو له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیش ده‌گرێت، چونکه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حزب و لایه‌نه سیاسییه‌کانی تر له ده‌سه‌ڵاتدا نین، بگره خودان ڕوانگه و پێگه‌ی سیاسه‌تی تایبه‌ت به خۆیانن و، هه‌ندێک که‌ڕه‌تیش گوتار و ڕوانگه‌ی سیاسیانه‌ی ئه‌و حزب و لایه‌نانه نزیکتره له ئۆپۆزیسیۆن نه‌ک له حزبه حوکمڕانه‌کان، لێ ئۆپۆزیسیۆنی کوردستان هه‌ر نایه‌وێ بیانبینێ و، له نێو ئه‌و گرێ ده‌روونییه‌ی خۆیدا، ته‌نیا خۆبین و خۆپه‌رستانه سیاسه‌ت ده‌کات، سیاسه‌تێک به ئاراسته‌ی شکاندنی هه‌موو ئه‌وانیتر.
- ئۆپۆزیسیۆن که له به‌کاربردنی چه‌مکی گه‌لدا، چه‌واشه‌کارانه ده‌یه‌وێت خه‌ڵک فریو بدات و، بازاڕی به‌ر له هه‌ڵبژاردنی خۆی گه‌رم بکات، بێ‌ئاگا یان به‌ئاگا که‌وتۆته دژایه‌تیکردنی ده‌نگی گه‌ل، چونکه هه‌م ده‌سه‌ڵات واته به‌شیک له ده‌نگی گه‌ل، هه‌میش حزبه‌کانی تر.
- ئۆپۆزیسیۆن له دژایه‌تیکردن و ڕێگرتن له به‌شداری حزبه‌کانی تردا، پره‌نسیپی به‌یه‌که‌وه ژیانی سیاسی سفر ده‌کاته‌وه، چونکه به‌یه‌که‌وه ژیانی سیاسی به‌ر له هه‌ر شت واته به‌شداریپێکردن و بینینی حزبه‌کانی تر.
- ئۆپۆزیسیۆن ڕێگه‌یه‌کی گرتووه، ڕێگه‌ی بیانووگرتن له هه‌موو شت، ڕێگه‌ی شه‌ڕپێفرۆشتن به ده‌سه‌ڵاتی ده‌نگپێدراوی گه‌ل، ڕێگه‌ی ڕێزنه‌گرتن له ئیراده‌ی خه‌ڵک، ڕێگه‌ی دژایه‌تیکردنی حزبه‌کانی تر، ڕێگه‌ی نه‌خوێندنه‌وه‌ی مه‌زاجی گشتی کۆمه‌ڵگا، که دواجار به‌هه‌موو ئه‌مانه، واته هه‌موو ئه‌و ڕێگایانه و جۆری مامه‌ڵه‌ی ئۆپۆزیسیۆن ده‌مانگه‌نێته سه‌ر ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی که ئه‌م ئۆپۆزیسیۆنه عه‌قڵێکی تووڕه، ڕقهه‌ڵگرتوو، خودان گرێی ده‌روونی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات که که‌مترین ڕاده‌ی په‌رۆشی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی تیا ناخوێنرێته‌وه، ئه‌م قه‌ناعه‌ته‌ش نزیکمان ده‌خاته‌وه له ڕاستییه‌ک، ڕاستییه‌که‌ش ئه‌وه‌یه که ئۆپۆزیسیۆن له قۆناغێکی زۆر هه‌ستیاری مێژوویدا که‌وتۆته هه‌ڵه‌یه‌کی زۆر گه‌وره‌ی سیاسییه‌وه




