ئۆپۆزسیۆن تەنیا بیانوی بێ بنەما دەگرێت وهیچی پێنیە !
رێبوار حەمەلاو شوانی
دوابەدوای پەیامەكمەی رۆژی 13-6-2013پێنجشەممەی رابردوو بەڕێز سەرۆكی كوردستان بە نامەیەكی فەرمی ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستانی كرد. هەنگاوێكی تری كوردانە ونیشتیمانپەروەرانەی بۆ نەهێشتنی هەستی گومان و خەیاڵی رەشبینی ئۆپۆزسیۆن هەروەها بە یەكچاو سەیركردنی هەمووان و كاركردن بۆ سازانی نیشتمانی، نەك پرەنسیپی هەر تەنیا من، ئەگینا تێكی دەدەم و ئاژاوە دروست دەكەن، وەك ئەوەی ئۆپۆزیسیۆن هەوڵی بۆ دەدات و بانگەشەی بۆ دەكات، هاویشت، من لەو بڕوایەدام كە تا سەر میللەت تا سەر ئەو هەستە شەڕانگێزەی كە لە ناو ناخی ئۆپۆزسیۆن دا دروست بوو، پێ قبوڵ ناكرێ و نایەوێ بە ناوی ئەوەوە بۆ خاتری خۆیان ئاسودەیی لێ تاڵ بكەن.
| بۆچوونی جیاواز لە سەر ئۆپۆزیسیۆنە شڕۆڤە كراوە، ئەوان پێیان وایە كە ئۆپوًزسیۆن ڕۆلێكی زۆر ڕەشبین و نێگەتیفانە پەیرەو دەكات، رۆلێكی روخێنەر دەبینێت |
چونكە زۆرینەی خەڵكی كوردستان لەگەڵ ئەوەدان لە پێناو ئەو سازانە نیشتمانییەی كە دەهۆڵی بۆ دەكوترێ هەمووان لەو تاوتوێكرنە بەشدار بن.سەرۆك بارزانی وەك ئەوەی خۆیان گووتی، هیچ كات وەكو پارتیەك یان ئەوەی ئۆپۆزسیۆن چاویی لە بەر بە دستهێنانی كورسی و دەسەڵات لە خۆیان زیاتر كەس نابینن، بیر لە حیزبایەتی تەسك ناكاتەوە و ئەوەی بەلاوە گرنگە تەنیا بەرژەوەندی خەڵكی كوردستانە ئەوەیش لە رێگەی سەندووقەكانی دەنگدانەوە . بەدرێژایی ماوەی دروستبوونی ئۆپۆزیسیۆن لە پەرلەمانی كوردستاندا لەلایەن چاودێرانی سیاسی و میدیاكارانەوە بۆچوونی جیاواز لە سەر ئۆپۆزیسیۆنە شڕۆڤە كراوە، ئەوان پێیان وایە كە ئۆپوًزسیۆن ڕۆلێكی زۆر ڕەشبین و نێگەتیفانە پەیرەو دەكات، رۆلێكی روخێنەر دەبینێت و لە هەمانكاتدا خەڵكی بە ئاراستەی ڕق و تۆرەیی دەبات.ئەوانەی كە تا ئێستا لە مانای ئۆپۆزسیۆن بوون تێنەگەیشتوون دەبێت بزانن كە كاری ئۆپۆزسیۆنی رەخنە گر لە سەرانسەری جیهاندا،پێوستە كاری چاودێری پرسەكانی وڵات بكات و دەسنیشانی خاڵە لاوازەكانی حكومەت بكات، نەك تەنیا كەس و لایەنێك بە تۆمەتی بێ بنەما و تۆمەتباربكات و هەموو شتێك، بیانوو لە ڕەش و سپی، بیانوو لە دەسەڵاتێك كە خەبات و جەماوەر و هەڵبژاردن هێناویەتیە سەر كورسی، كەواتە ئۆپۆزیسیۆنی كوردستان بیانووی بە شەرعییەت دەگرێ. ئەوانەی كە نە باوەڕیان بە گفتگۆ و نە بە فرەلایەنی و بۆچوون هەیە، تەنیا دەیانهەوێت خەڵكی بە مەیلی خۆیان ببینێت و هەر ئەویان پێ راستە كە بە بیری تەسك و تاكڕەوی خۆیان بسپەنن، بۆیە تەنانەت دەستوریش كە مەسەلەیەكی چارەنوسساز و نیشتمانییە هەر بەو دیدیگا تەسك بینانەی خۆیان دەبینن و هەر بەو تێڕوانینە تاكرەوانەیە تەماشای دەكەن.لە ئێستادا كە دەرفەتێك بۆ كۆدەنگیی هەموو لایەنەكان دروست بووە پیۆستە هیچی تر خۆیان بە بیانوی بێ بنەما خۆیان سەرقاڵ نەكەن رێگای راستەقینەی سازان نیشتیمانی و لێكگەیشتن بگەرنە بەر چیتر خەڵكی كوردستان چەواشە نەكەن.




