٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

كاراكتەرەكانی‌ مێژووی هەرێمەكان و بەربەرەكانێ لە لیبیا

سەرچاوە: KDP.info

بەرلە سەربەخۆبوونی لە ساڵی 1952 لیبیا دابەشی سەر چەند هەرێمێك ببوو كە بریتی بوون لە برقە وتەرابلوس و فزان، هەریەكێكیان مێژووێكی لەگەڵ داگیركردندا هەیە، تاكو دوای راگەیاندنی شانشینی لیبیای یەكگرتوو ئەو هەرێمانە بەیەك ریزی مانەوە، تا سیستەمی هەرێمەكان هەڵوەشێندرایەوە و گۆڕدرا بۆ دابەشكردنی كارگێڕی بچوكی جوگرافی كە "پارێزگا" و"شارەوانییەكان"ە.

هەرێمی برقە

 

هەرێمی برقە بەشی رۆژهەڵاتی لە لیبیا پێك هێنا و لە ساڵی 644 میلادی بۆیەكەم جار ناوی لێندرا "باركا" كە پایتەختی هەرێمی برقە بوو. لە ئایاری ساڵی 1919 برقە بووە مستەعمەرەی ئیتاڵیا، هاوكات ئیتاڵیا دانی نا بەوەی شێخ "سەیدی ئیدریس" سەركردەی سنوسیەكان بێت و بە لەقەبی "ئەمیر " ناساندی، هەروەها لە كانوونی دووەمی 1943برقەو هەرێمی تەڕابلوس وفزان لەژێر ئیستیعماری ئیتاڵیا دابوون، تا جەنگی جیهانی دووەم كە تێیدا ئیتاڵیا رووخا بە ناوی "لیبای ئیتاڵی" ناسرابوو. هاوكات دواتر لیبیا لەلایەن هێزەكانی هاوپەیمانان تاساڵی 1974، هەرێمەكانی تەرابلوس وبرقە لەژێركارگێری شانشینی یەكگرتوو بوون تا راگەیاندنی سەربەخۆیی لە 24 ی كانونی یەكەمی 1951 وەك یەكێتیەكی فیدرالی كە هەرێمەكانی برقەو تەرابلوس وفزانی لە خۆدەگرت. دواتر لەساڵی 1963سیستەمی هەرێمەكان هەڵوەشێندرایەوە و گۆڕدرا بەدابەشكردنێكی كارگێری كە دە پارێزگای لەخۆ دەگرت وناوی وڵات گۆڕا بۆ "شانشینی لیبیا".

هەرێمی فزان

 

فەزان ناوچەی باشوری رۆژئاوای لە لیبیای ئێستای پێكهێنا، كە زۆربەی زەویەكانی بیابانەو بەلام زۆر چیای بەردین و دەریای وشك و دۆڵ و نەوتی یەدەگی تێدایە. لە ساڵی 1919 فزان لەلایەن ئیتاڵیاوە داگیركرا و لە میانی جەنگی جیهانی دووەمدا هێزەكانی فەڕەنسای ئازاد ئیتاڵیەكانیان وەدەرنا و شارۆچكەی مەرزەقیان لە كانوونی دوەمی 1943 داگیر كرد وتاساڵی 1951 لەژێر دەستی فەڕەنسا مایەوە. دوای ئەوە ویلایەتی فزان بوەبەشێك لە شانشینی لیبیای یەكگرتوو وەك هەرێمێك شان بەشانی تەرابلوس و برقە. هاوكات حاڵی گۆڕا دوای ئەوەی لە ساڵی شەستەكاندا سیتەمی هەرێمی هەڵوەشێندرایەوە وگۆڕدرا بۆ دابەشكردنی كارگێری بچووك وەك" پارێزگا" و"شارەوانییەكان"

 

كۆماری تەرابلۆس

 

تەرابلوس وەك یەكەم كۆمار لە جیهانی عەرەبی لە تشرینی دووەمی 1918 خۆیی راگەیاند وفەرمانی رەوی عوسمانیش بەلەدایك بوونی ئەو كۆمارە خۆشخاڵی خۆی راگەیاند و ئەو راگەیاندنەش زۆر توند بوو لەسەر ئیستیعماری ئیتاڵی. لە دەقی راگەیاندنی كۆماری تەڕابلوسدا هاتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار