بەكار هێنانی تەكنولوژیای 2013 بە عەقڵیەتی ساڵەكانی 1980
مەلێح ئارات
وشەی دیموكراسی لە رووی پێناسە كردنەوە بە دوو بەش دابەش دەكرێت، دیموكراسی تەمسیلی یا نوێنەرایەتی و دیموكراسی راستەوخۆ. دیموكراسی تەمسیلی یا نوێنەرایەتی جۆرەی لاواز و سستی دیموكراسییە و دیموكراسی راستەوخۆش باشترین و ئیدەئالترین جۆری دیموكراسییە.
لە دیموكراسی تەمسیلیدا هاووڵاتییان مافی بریاردانی خۆیان دەدەنە ئەو كەسانە كە وەكو نوێنەر هەڵیان بژرادوونە و مێژوویش ئەوەی سەلماندووە كە كەسە هەڵبژێردراوەكان یا نوێنەرانی خەڵك لە زۆربەی هەرە زۆری جاران بریاریان لە سەر داواكاری و لە چوارچێوەی راو بۆچوونی خۆیانیان دەكردووە و بۆ دەركردنی بریار تا ئێستە زۆر كەم نوێنەر گەڕاوەتەوە بۆ بیروڕای ئەو كەسانەی كە دەنگیان پێ داوە و ئەمەیش هەمیشە بووەتە هۆكاری كێشە گەلی جوراوجۆر. دەمەوێ بۆ باشتر تێگەیشتن لەم مەسەلەیە باسی نموونەیەك لە دەرەوەی سیاسەت بكەم.
| بۆ خۆمان راستەوخۆ برۆین و بكڕین باشترە، چوونكە دەتوانین بە دڵی خۆمان كراسێك هەڵبژێرین. مەسەلەی دیموكراسیەتی نوێنەرایەتیش هەر بەمجۆرەیە، |
ئەگەر داوا لە یەكێك لە ئەندامەكانی خانەوادەی خۆمان بكەین تا بۆمان كراسێك بكرٍێت، ئەوا ئەو كەسە كە پێمان گوتووە ئیجا یا برامانە، یا خۆشكمان یا دایك و یا هاوسەرەكەمان یا منداڵەكانمان دەچن بە پێ ویست و ئارەزووی خۆیان رەنگێك هەڵدەبژێرن و بۆمان دێنن، كاتێك كە كراسەكەمان بۆ هات ئەوا بۆمان دەردەكەوێت كە یا رەنگی بە دڵمان نییە یا بۆمان گەورەیە یا گچكە یا خۆ تەسك و فرەیە. بۆیە بۆ كڕینی ئەم كراسە لە جیاتی ئەوەی كە مافی كڕین بە یەكێك لە ئەندامەكانی خانەوادەكەمان بدەین بۆ خۆمان راستەوخۆ برۆین و بكڕین باشترە، چوونكە دەتوانین بە دڵی خۆمان كراسێك هەڵبژێرین. مەسەلەی دیموكراسیەتی نوێنەرایەتیش هەر بەمجۆرەیە، ئەو كەسە كە وەكو نوێنەر هەڵبژێردراوە تەنیا و تەنیا بە گوێرەی بیروڕای خۆی هەڵسووكەوت دەكات و زۆربەی جارانیش پشتگیری لە بریارێك دەكات یا بریارێك دەگرێت كە بە پێچەوانەی بەرەژوەندی ئەو كەسانەیە كە دەنگیان پێ داوە.
| پەرلەمانی ئێمە ناتوانێت شتێكی بەمجۆرە بكات. هەر چەند بەشێكی زۆری دەنگدەرەكان نوێنەرایەتی ناكرن، ئەو بەشە كەمەی دەنگدەرانیش كە نوێنەرایەتی دەكرن، لە كاتی پەسەند كردنی یاسا و پرۆژە یاساكان و بریارە جوراوجۆرەكاندا بیروڕا و بۆچوونەكان و بەرەژوەندییەكانیان رەچاو ناكرێـت. |
لە توركیای خۆمانیش لە هەر هەمووی بوارەكانی ژیاندا شوێنێك هەیە كە ئێمە بۆ خۆمان دەنگمان بۆ داوە و نوێنەری خۆمانمان هەڵبژاردووە و ناردوومانە ئەو شوێنە، ئەم شوێنە كە پەرلەمانی توركیایە سیستەمێكی تەمسیلی یا نوێنەرایەتییە بۆ خەڵكی توركیا، لە بواری پەروەردەوە بگرە تا سیاسەتی دەرەوەی توركیا پارلەمان و نوێنەرەكانی خەڵك لە جیاتی خەڵك بریار دەدەن و یاسا ئامادە دەكەن. بە زمانێكی دیكە دەتوانین بڵێن كە توركیایەكی 75 میلیونی لە لایەن 550 پەرلەمانتارەوە بەرێوە دەبرێت و 550 پەرلەمانتار لە سەر چارەنووس و داهاتووی توركیا بریار دەدەن. ئەگەر بێنو لە سەر ئەم 550 كەسە بە پەرلەمانی توركیا بڵێن پەرلەمانی گەورەی توركیا ئەوا هەڵەیە چوونكە پەرلەمانی گەورە دەبێت بە لانی كەمەوە جێگای 40 میلیون دەنگدەر بكاتەوە، بەڵام پەرلەمانی ئێمە ناتوانێت شتێكی بەمجۆرە بكات. هەر چەند بەشێكی زۆری دەنگدەرەكان نوێنەرایەتی ناكرن، ئەو بەشە كەمەی دەنگدەرانیش كە نوێنەرایەتی دەكرن، لە كاتی پەسەند كردنی یاسا و پرۆژە یاساكان و بریارە جوراوجۆرەكاندا بیروڕا و بۆچوونەكان و بەرەژوەندییەكانیان رەچاو ناكرێـت.
| پەرلەمانی توركیایە سیستەمێكی تەمسیلی یا نوێنەرایەتییە بۆ خەڵكی توركیا، لە بواری پەروەردەوە بگرە تا سیاسەتی دەرەوەی توركیا پارلەمان و نوێنەرەكانی خەڵك لە جیاتی خەڵك بریار دەدەن و یاسا ئامادە دەكەن |
ئایا دەكرێت واز لە سیستەمی تەمسیلی و نوێنەرایەتی بهێنن و لە هەر هەمووی بریارەكاندا راوبۆچوونی دەنگدەرەكان وەربگیردرێت. لێرەدا دەمەوێ نموونەیەكی دیكە بهێنمەوە. زیاتر لە 15 ساڵە لە توركیا و جیهاندا كار بە سیستەمی بانكی ئینتێرنێتی دەكرێت و مرۆڤەكان لە رێگای بانكە ئینتێرنێتییەكانەوە مامەڵە بە پارەكانی خۆیان دەكەن، بییان گۆڕنەوە، كاخەزی بەهادار بكرن و كاروباری بۆرسای پێ بكەن. ئەم سیستەمە ئینتێرنێتییە تەنیا پێویستی بە چەند وشەیەكی نهێنی و ناوی بەكار هێنەر هەیە و هیچ كەسێكیش ناتوانێت ساختەكاری تێیادا بكات و خاوەن پارەكان دەتوانن لە رێگای موبایل و كومپیۆتەرەكانیانەوە كاروباری پێویستی خۆیان جێبەجێ بكەن.
باشە مادام كە دەتوانین كاری ئەوەندە گرنگ و هەستیار لە رێگای ئینتێرنێتەوە جێبەجێ بكەین ئەی بۆ ناتوانین بۆ كاروباری سیاسی وڵات سوود لە سیستەمێكی هاوشێوە وەربگرین و بۆ بریاردان لە سەر چارەنووس و داهاتووی وڵات لە رێگای ئینتێرنێتەوە بیروڕای هاووڵاتییانی خۆمان وەربگرێن؟
ئەگەر بتوانین سیستەمێكی بەمجۆرە پەیڕەو بكەین ئەوا دیموكراسیەتی توركیا دەبێتە دیموكراسیەتی راستەوخۆ و هەر كەسیش هەست بەوە دەكات كە لە كاتی بریارداندا بەرەژوەندی و بیروڕای رەچاو كراوە.
سەرچاوە: زەمان




