پاركی گەزی ناوی خۆی لە سەرە (( گەزی))
محەمەد تەزكان
ئەمە گوتەی خۆپێشاندەركان نییە، گوتەی سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەییب ئەردوغانە. لە رۆژی پانزدەهەمی خۆپیشاندانەكانی مەیدانی تەقسیمدا سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەییب ئەردوغان لە خۆپیشاندەرەكان تووڕە ببوو و گوتی: ناوی خۆی لە سەر خۆیەتی پاركی گەزی، ئەمە ئەو گوتنەیە بوو كە 15 رۆژە خۆپیشاندەرەكان هەوڵ دەدەن ئاماژەی پێ بكەن بەڵام ئەردوغان كاتێك كە تووڕە بوو بە تووڕە بوونەوە باسی ئەم وتەیەی كرد و بەمجۆرە بوو كە پولیس دەستی بە هێرش كردنە سەر خۆپیشاندەرەكان كرد و مەیدانی تەقسیمیان كردە پارچەیەك لە قیامەت.
خۆپیشاندەرەكان و سەرۆك وەزیری توركیا لە سەر ناوی پاركی گەزی و لە سەر ئەوەی كە ئەو پاركە شوێنی گەڕان و پشوودانە یەك رایان هەیە و هەمفكرن، بەڵام ئەو شتەی كە لە سەری لە یەك ناكەن و لە یەكتر تێ ناگەن ئەوەیە كە ئەردوغان دەڵێت : پاركی گەزییە ( گەزی لە گەزمەكەوە هاتووە و گەزمەكیش بە مانای گەڕانە. وە) و شوێنی داگیركردن نییە. خۆ پیشاندەرەكانیش دەڵێن: ناوی خۆی لە سەر خۆیەتی و شوێنی گەرٍانە و پشوودانە نە شوێنی دامەزراندنی قشڵای سەربازی.
ناوەرۆكی مەسەلەكە ئەوەیە كە بە رۆژانە پیاوانی دەسەڵات، نووسەر و رۆژنامەنووسەكانی لایەنگری دەسەڵات باسی ئوپەراسیونێكی بەرفراوان دەكەن و دەیانەوێ خۆپیشاندانەكان و خۆپیشاندەرەكان وەكو بەشێك لە یارییە دەرەكییەكانی دژی توركیا لە قەڵەم بدەن. ئەم نووسەر و رۆژنامەنووسانە باسی ئەوە دەكەن كە توركیا لە رووی ئابوورییەوە پێش كەوتووە، پرسی تیرۆر لە توركیا كۆتایی پێهاتووە و پەكەكەیش دەستی بە كێشاندنەوەی هێزەكانی كردووە و پرسی كوردیش چارەسەر دەكرێت و ئەمە رێگای بۆ گەورە و بەهێز بوونی توركیا هەموار كردووە، بۆیە ناحەزە دەرەكییەكان پێیان خۆش نییە كە توركیا گەورە و بەهێز ببێت بۆیە هەوڵ بۆ نانەوەی ئاژاوە لە نێو توركیادا دەدەن.
ئەمە شرۆڤە و هەڵسەنگاندنی نووسەر، رۆژنامەنووس و لایەنگرانی دەسەڵاتی توركیا سەبارەت بە خۆپیشاندانەكانی پاركی گەزی و مەیدانی تەقسیمە.
بەڵام خۆپیشاندەرەكانیش دەڵێن: هۆكاری سەرەكی خۆپیشاندانەكان، هەڵویستی حكوومەت و سیاسەتی حكوومەتی توركیایە.
ئەرێ راستییەكە چییە؟
راستییەكە ئەوەیە كە ناوی لە سەر خۆیە و ناوی گەزی پاركە. شوێنی پشوودان و گەڕان. ئەو گەنجانەیش كە دەستیان بە خۆپیشاندان كردووە تەنیا بانگەشەی ئەمە دەكەن و هیچی دیكەیان نایەوێت و هیچ جۆرە پەیوەندییەكیان بە كومپانی و لوبییەكانی سوود و بەهرەیەوە نییە.
هیچ كەس یا هیچ هێزێكیش ئەم گەنجانەی هەڵنەخەڵەتاندووە و داواكارییەكانیانیش روون و ئاشكران و دەڵێن
پاركی گەزی هەر دەبێت وەكو پارك بمێنێتەوە.
بێگۆمان هۆكاری كۆبوونەوەی بە سەد هەزاران كەس لە مەیدانی تەقسیم و شارەكانی دیكەی توركیا تەنیا بۆ پروتستو كردنی تێكدانی پاركی گەزیی و دامەزراندنی قشڵای سەربازی نییە، بەڵكو بۆ ئیدانە كردنی فەرز كردنی جۆرەیەك لە ژیانە لە سەر خەڵك، بۆ ئیدانە كردنی دەستوەردانی كردن لە نێو ژیانی تایبەتی خەڵكە.
دەسەڵاتی سیاسی توركیا دەڵێت: ئێمە تەداخول و دەستوەردانی ژیانی تایبەتی كەسمان نەكردووەە و ناكەین، بەڵام ئەوانەی كە دەستیان بە خۆپیشاندان كردووە دەڵێن: دەسەڵات دەستوەردانی ژیانی تایبەتی ئێمەی كردووە.
كەس نازانێت گوێ لە دەسەڵات بگرێت یا لە خۆپیشاندەرەكان چوونكە هەر دووكیان تا رادەیەك لە سەر حەقن.
ئەوی كە من دەتوانم ئاماژەی پێ بكەم ئەوەیە كە دەسەڵاتی توركیا لە ئیمتیحانی پاركی گەزی و مەیدانی تەقسیمدا سەركەوتوو نەبوو، چوونكە دوێنێ شەو رووداوێكی زۆرگەورە و چاوەرواننەكراو روویدا.
سەرۆك وەزیری توركیا فەرمانی بە پولیسدا كە بكەوێـتە مەیدانی تەقسیم و خۆپیشاندەرەكان بڵاو بكاتەوە، پولیسیش چوو و هێزی بەكار هێنا و خۆپیشاندەرەكانی بڵاو كردەوە و ئاگری لە چادر و خیمەی خۆپیشاندەرەكان بەردا، بەڵام خۆپیشاندەرەكان دووبارە دەستیان بە خۆپیشاندان كردەوە، دەسەڵات و پولیسیش سەریان سۆڕماوە و نازانن چی بكەن.
هێزی بەكار هێنا نەیتوانی كۆتایی بە خۆپیشاندانەكان بهێنێت، جیهانی دەرەكی بە تایبەتی ئەمریكا و ئەورووپا رەخنەی زۆر توندیان لە حكوومەت گرت و داوایان كرد كە رێز لە مافی خۆپیشاندەرەكان بگرێت. سەرۆك وەزیر ناچار كرا كە لەگەڵ نوێنەری خۆپیشاندەرەكان كۆ ببێتەوە و باسی ئەوە بكات كە دەسەڵات بیر لەوە دەكاتەوە كە لە سەر داواكاری خۆپیشاندەرەكان و جێبەجێ كردنی پرۆژەكانی حكوومەت دەست بە رێفراندوم بكات.
رەنگە ئەم هەڵوێستەی حكوومەت تا رادەیەك ببێتە هۆكاری ئارامتر كردنی بارودۆخەكە.
سەرچاوە: میللیەت




