نامەی هەولێرییەك بۆ نەوشیروان مستەفا

خەسرەو پیرباڵ
ڕۆژی سێ شەممەی ڕێكەوتی 11-6-2013، لە كۆبوونەوەی حیزبیەكی خۆتان بۆ ماوەی 6 خولەك، بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ كەوتنە مەدح و سەنا و پیاهەڵان بەشاری هەولێر و هەولێرییەكان !! بەڕاستی بۆ ئێمەی هەولێری جێگەی سەرسوڕمان بوو، چوونكە، لە دەفتەری سیاسیی جەنابتان و زاكیرە و تۆماری مێژوویی خۆمان،كەس بەقەر جەنابتان سووكایەتی بەهەولێر و مێژوو و تایبەتمەندیەكانی ئێمەی نەكردووە، هیچ هەولێرییەك ئەو هەموو ڕق و بووغز و سوكایەتیەتانی لەبیرنەكردووە.
زۆر بەپێویستی دەزانم،وەكوو هەولێرییەك ئەم نامەیەتان ئاراستە بكەم، پێش ئەوەی سارد ببنەوە و هەڵوێست وەربگرن و دیسان گێڕ بگۆڕن و جوێنمان پێبدەیتەوە..
پێشەكی دەربارەی ئەو قسانەی دەرهەق بە مێژوو و خەڵك و هەولێرییەكان كردووتان،هەر هەمووی ڕاستن و ئێمە، بەبێ فیزلێدان،شانازیان پێوەدەكەین ...لەكۆندا، بەهەولێرییە ڕەسەناكانیان دەوت : شارستان. یان شارستانی – بەواتای منەوەرەكان و خانەدانەكانی وڵات- لەوانە خەڵكی خوێندەوار و تێكۆشەر و كەسایەتی كۆمەڵایەتی و سیاسی خاوەن هەڵوێستمان تیاهەبووە،پێشمەرگەی ئازاو كادری چووست و زیرەك بوونە، ئیمڕۆكەش نەوەكانی ئەوانە، بەهەمان نەفەس و دڵبڵندی بێ غروور بەشدارن لەهەموو بنكە و كۆڵەگە و كۆمەڵگای پایتەخت و، لەناو پشمەرگە و ڕایەڵەكانی حیزب و مووئەسەساتی كوردستانی . هەولێرییەكان داكۆكیكار و پێشمەرگەی ونن لە پاراستنی ئەمن و ئاسایشی وڵات، هەولێرییەكان،بۆ هەمیشە وەكوو خاوەنی ئەم ئەزموونە دیموكراسییەی هەرێمی كوردستان و ئامادەن تاوەكوو ئەبەد لە خزمەت كورد و كوردستاندا سەر بنێنەوە .
| هەولێرییەكان داكۆكیكار و پێشمەرگەی ونن لە پاراستنی ئەمن و ئاسایشی وڵات، هەولێرییەكان،بۆ هەمیشە وەكوو خاوەنی ئەم ئەزموونە دیموكراسییەی هەرێمی كوردستان و ئامادەن تاوەكوو ئەبەد لە خزمەت كورد و كوردستاندا سەر بنێنەوە . |
دەمەوێتهەر بەبۆنەی بەستنی كۆبوونەوە حیزبیكەتان و لەپەراوێزی فەرمودەكانی جەنابتان، چەند قسەیەك بكەم بۆ مێژوو و بۆ ئەوەی ئەو نامانەی كە ساڵانێكە نەگەیشتوونەتە جەنابتان، ئیمڕۆكە بگەن:
هەولێر شارێكی نێودەوڵەتییە و پایتەختی هەرێمی كوردستانە،وە بەهەموو پێوەرە ئابووری/سیاسی/كۆمەڵایەتی/فەرهەنگی...شارێكی ئاوەدان و ئیمڕۆكە لەسایەی سیاسەتی حكومەت و سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستاندا بەیەكێك لە ناوچە گرینگە و ستراتیژیەكانی ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا دەژمێردرێت .
ئیمڕۆكە هەولێر پایتەختی كوردایەتییە و خاكەكەشیزۆر پیرۆزە، وە خەڵكەكەشی بەبێ منەت بەسەرخەڵكی كردنەوە،پێشمەرگە و خزمەتكاری ئاڵای كوردستانن،هەولێرییەكان، بەردی بناغەی ئەزموونی حكومڕانی كوردن.
هەروەها دەمەوێت ئەوەتان پێ بڵێم كە ئێمە زاكیرەی فیلمان هەیە: باش هەموو شتێكمان لەبیرە و ئەزانین بۆچوونی جەنابتان چۆنە، هەرگیز بڕوا بەو پیاهەڵان و ستایشانەتان ناكەین، ئێمە قەناعتمان نیە كە پیاو پاش تەمەنی 60 ساڵیفەرهەنگ و شێواز و عادەت و تەقالید و سلووكی بگۆڕێت!
هەولێرییەكان دەڵێن: خووی شیری هەتا پیری...
دووا وتەشم بۆ كۆبوونەوە حیزبیەكەی جەنابتان ئەوەیە كە ئەگەر جەنابتان چاوتان لەوەیە كە هەولێر و هەولێرییەكان بێن لەو هەڵبژاردنانەی داهاتوودا،تەرەفدارت بن و لایانگیریت بكەن و بەئاخیری عومرمان ببینە گۆڕانخواز. ئەوە نازانن هەولێری بوون مانای چییە؟!!
| هیچ هەولێرییەك ئەو هەموو ڕق و بووغز و سوكایەتیەتانی لەبیرنەكردووە. |
ئێمە دەزانیین وا بەتاماشی خۆتان كاندید بكەن بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم،بەڵام بڕوابكە هەولێرییەكان هێندە ئاسان هەڵناخەتێن،ئەگەر ئێوە چاوتان بڕیوەتە هەولێر، ئەوە هەولێر لەدێرینەوە، ئەزانێ خۆر لەكوێ هەڵدێ و كێن ئەوانەی وڵاتپارێز و پێشمەرگە و سەرۆكی كوردستانە.
ئێمە لەهەولێر سیاسەتكردن، بە ئامرازێك دەزانیین خزمەت بە كوردایەتی بكات،ئێمە و باوك و باپیرانمان، هەر یەك ڕێباز و یەك تەڕیقەتمان هەیە، ئێمە دەزانیین دەنگ بەكێ بدەین، هیچ پێویست بەوە ناكات، كەس هەوڵی غرووركردنمان بدات.
هەولێریەكان، دەنگ بەوانە دەدەن و لایانگیری ئەوانەن كە ساڵانێكە لەژێر سایەی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا،توانیویانە ئەمن و ئاسایشی وەتەن بپارێزن و ئەو وڵاتەیان ئاوەدان كردۆتەوە، هەولێر لایانگیر و هاوكار و پشتگیری سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆك بارزانییە..




