كێ بڕوا به‌وه ده‌كات؟

كه‌ریم قادر
نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێ: هه‌ولێر جگه له‌وه‌ی ناوه‌ندێكی زانستی گه‌وره‌یه و چه‌نده‌ها زانكۆ و په‌یمانگای گرنگی تێدایه، پڕیشیه‌تی له توانا و كه‌فائه‌تی گه‌وره، پڕیه‌تی له كه‌سایه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی، قانونی، زانستی، وه‌رزشی و هونه‌رمه‌ندی مه‌زن، هه‌روه‌ك به درێژایی زه‌مه‌نیش هه‌ولێر یه‌كێك بووه له‌و شارانه‌ی نمونه‌ی شارستانیه‌تی و ئاوه‌دانی بوه.
باشه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه تێڕوانینی تۆیه بۆ هه‌ولێر، ئه‌دی خێر بوو رۆژێك له رۆژان زۆر نا به‌رپرسانه هاوارت ده‌كرد( هه‌ولێرییه‌كان هه‌رچی به‌هایه نیانه، وێران بكه‌ن، كوێی پیرۆزه.)
خه‌ڵكی هه‌ولێر تا ئێستاش ئه‌و هاواره نا به‌رپرسانه‌ی تۆیان له مێشكدا ده‌زرینگێته‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌زانن، كه تۆ له هیچ زه‌مانێكدا حسابت بۆ دێرینی و خه‌بات و رۆڵی هه‌ولێر نه‌كردووه، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر هه‌ولێر و خه‌ڵكی هه‌ولێر هه‌ندێ قسه‌مان له تۆی تێكده‌ر نه‌ك رێكخه‌ر بیستووه، هیچ كه‌سێك ئه‌و مافه به خۆی نادات، قسه‌ی وا به‌رامبه‌ر دێرینترین شاری جیهان و پایته‌ختی كوردایه‌تی بكات. بۆیه نه‌ك هه‌ر خه‌ڵكی هه‌ولێر، به‌ڵكو هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ئاگایان له وردوباریكی پیلانه‌كانت هه‌یه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش زۆر به زه‌قی له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی، كه به‌م دواییه له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، میلله‌ت زۆر مه‌ده‌نیانه دژی پیلانه‌كانت وه‌ستایه‌وه. بۆیه كه‌س بڕوات پێ ناكات.




