دەسەڵاتی توركیا بەرەو كوێ
نووسەر: تەها ئاقیووڵ
من زۆر بە بایەخەوە سەیری گوتەكانی دوو رۆژی رابردووی جێگری سەرۆك وەزیر بولەنت ئارنج كە گوتبووی پێویستە كەسێك ئاگادارمان بكاتەوە دەكەم. بولەنت ئارنج یەكێكە لە سێ پێشەنگەكانی پارتی داد و گەشە پێدان. قۆتابییەكی زانای نجمەدین ئەربەكانە و لە گوڵانی ساڵی 2000دا بە پێشكەش كردنی گوتارێك لە كۆنگرەی پارتەكەیدا رێگای لە بەردەم دیموكراتیزە كردنی پارتەكەی كردوە.
من نازانم كە ئارنج چاوەڕێ كێ دەكات كە پارتی داد و گەشە پێدان ئاگادار بكاتەوە بەڵام من وەكو تەها ئاقیووڵ چاوەروانی ئەوە دەكەم كە ئارنج لە نێو ئاكەپەدا بۆ خۆی پارتەكەی ئاگادار بكاتەوە. دەمەوێ بە وەبیرهێنانەوەی نموونەیەكی مێژوویی درێژە بە بابەتەكە بدەم. خۆپیشاندانەكانی مانگی گولانی ساڵی 1960 لە دژی مەندەرەس لە ئەستەنبۆڵ دەستیان پێكرد و لە ئەنقەرەیش درێژەیان هەبوو و لە كۆتاییدا بوون بە هۆكاری كوودەتا كردن و لە سێدارەدانی سەرۆك وەزیری ئەو كاتە مەندەرەس.
| سەرۆك وەزیر عەندنان مەندەرەس دەڵێت: من ئامادەم هەر هەمووی ئەم پێشنیارانە جێبەجێ بكەم بەڵام سەرۆك كۆمار جەلال بایەر قەبووڵ ناكات |
ناوبراو لە یەكەم رۆژی دەستپێكردنی خۆپیشاندانەكانی ئەستەنبۆڵ بە مەبەستی راوێژ كردنی لە سەر چۆنیەتی كۆتایی هێنان بە خۆپیشاندانەكان پروفسۆری دەستووری بنەڕەتی عەلی فوائد باشگێلی بانگهێشتی ئەنقەڕە كرد. باشگێل موحافێزەكارێكی لیبراڵی ناوداری توركیا و یەكێك لە مامۆستایانی زانكۆی ئەندامی پارتی كۆماری گەل ( جەهەپە) بوو كە لایەنگری پا رتی دیموكراتیشی دەكرد. شەوی 29ی نیسانی ساڵی 1960دا لە كۆشكی سپی لەگەڵ مەندەرەس كۆ بوویەوە و هەر یەك لە سەرۆك كۆمار جەلال بایەر، سەرۆك وەزیر عەدنان مەندەرەس گوێیان لە راوبۆچوونی عەلی فوائدا باشگێل دەگرت. ئیدیعای ئەوە دەكرا كە لەو سەردەمانەدا دەسەڵاتێكی دژی یاسایی هەبووە. باشگێلیش لەو كۆبوونەوەیەدا ئاماژە بەوە دەكات كە دەسەڵاتەكان لە دژی دستووری بنەڕەتین و بەمجۆرە یاسایانە ناتوانرێت كۆتایی بە خۆپیشاندانەكان بهێنرێت.
دوای ئەم وتانە هەر یەك لە سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیر داوا لە پروفسۆر عەلی فوائد باشگێل دەكەن كە پێشینارەكانی خۆی بۆ كۆتایی هێنان بە خۆپیشاندانەكان پێشكەش بكات. ناوبراویش دوای گوتارێكی درێژ دەڵێت: قانوونی دەسەڵاتەكان بگەڕێننەوە بۆ پەرلەمان، لەگەڵ ئوپوزسیوندا دابنیشن و حكوومەتێكی هەڵبژێردراو دابمەزرێنن. باشگێل لە كۆتایی گوتەكانی خۆیدا جەختی لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە نابێت حكوومەت بە هیچ شێوەیەك لە بەرامبەر چینی گەنجدا توندوتێژی بەكار بهێنێت. سەرۆك وەزیر عەندنان مەندەرەس دەڵێت: من ئامادەم هەر هەمووی ئەم پێشنیارانە جێبەجێ بكەم بەڵام سەرۆك كۆمار جەلال بایەر قەبووڵ ناكات كە ئەم پێشنیارانە جێبەجێ بكرن و دەڵێت: من بە هیچ شێوەیەك پێم باش نییە كە هیچ یەك لەم پێشنیارانە جێبەجێ بكرن و دەبێت لە دژی خۆپیشاندەرەكان هێز بەكار بهێنرێت تا خەڵكانی دیكە بترسن و بەشداری لە خۆپیشاندانەكان نەكات. باشگێل لە وەڵامی سەرۆك كۆماردا دەڵێت: ئەم بیروڕایەی ئێوە تەنیا خزمەتی ئوپوزسیون و بەرفراوانتر كردنی خۆپیشاندانەكان دەكات. دواتر سەرۆك كۆمار هەر راوبۆچوونی خۆی جێبەجێ دەكات و لە دژی خۆپیشاندانەكان هێز بەكار دەهێنێت و بارودۆخەكە ئاڵۆز دەبێت و سوپا ناچار دەبێت دەست بە كوودەتا بكات و لە ئەنجامی كوودەتاكەدا سەرۆك وەزیر عەدەنان مەندەرەس لە سێدارە درا.
| ئەمرۆ ئێمە لێ دەترسین ئەوە نییە كە لە دژی خۆپیشاندەرەكان هێز بەكار بهێنرێت یا خۆ خۆپیشاندانەكان بەرفراوانتر بكرن، تەنیا ترسی ئێمە ئەوەیە كە نائارامی باڵ بە سەر توركیادا بكێشێت |
باوردۆخی ئەمرۆیش وەكو بارودۆخی ساڵی 1960 بەڵام هەر چەند ئەمرۆ سوپا و سەربازەكان ناتوانن كوودەتا بكەن و دەسەڵاتیش هێز لە دژی خۆپیشاندەرەكان بەكار ناهێنێت، بەڵام چەند كەس و لایەنێك پێیان وایە كە بارودۆخی ئەمرۆی توركیا لە بارودۆخی ساڵی 1960 خرابترە.
راستییەكە بەمجۆرە نییە، چوونكو ئەمرۆ لە كۆڵانەكانی شارەكانی توركیادا خۆپیشاندان لە دژی دەسەڵاتی سیاسی یا حكوومەتی توركیا ناكرێت و كەسیش داوای هەڵبژاردنی پێشوەخت ناكات. ئەوەی كە ئەمرۆ ئێمە لێ دەترسین ئەوە نییە كە لە دژی خۆپیشاندەرەكان هێز بەكار بهێنرێت یا خۆ خۆپیشاندانەكان بەرفراوانتر بكرن، تەنیا ترسی ئێمە ئەوەیە كە نائارامی باڵ بە سەر توركیادا بكێشێت و كەس نەتوانێـت بارودۆخی وڵات كونترۆڵ بكات. هەر چەند خۆپیشاندانەكان ئەمرۆ كاریگەریشیان لە سەر بازار و ئابووری توركیا كردووە بەڵام كەس لە كاریگەری ئەم خۆپیشاندانانە لە سەر ئابووری و بازاری توركیا ناترسێت بەڵكو لە بڵاو بوونەوەی نائارامی لە توركیا نیگەرانە.
ئەمرۆ دوو رێگا لە بەردەم دەسەڵاتی سیاسی توركیادا هەیە. یەكەم رێگا ئەوەیە كە دەست بە بەكار هێنانی هێز لە دژی خۆپیشاندەرەكان بكات و لە رێگای هیزەوە كۆتایی بە خۆپیشاندانەكان بهێنێت و جەماوەری خۆی برژێنێتە سەر مەیدانەكان و هەوڵ بۆ ترساندنی خۆپیشاندەرەكان بدات و ئەم رێگا چارەیەیش قابیلی قەبووڵ نییە.
رێگای دووەم ئەوەیە كە دەسەڵاتی سیاسی توركیا، دەتوانێت بۆ هێوەر كردنەوەی بارودۆخەكە لەگەڵ خۆپیشاندەرەكاندا كۆ ببێـتەوە و گوێ لە داواكارییەكانیان بگرێت و لە بەكار هێنانی هەر جۆرە هێزێك لە دژی خۆپیشاندەرەكان خۆی بە دوور بگرێت.
سەرچاوە: حوریەت




