KDP.infoرۆڵی نێچیرڤان بارزانی له دروست بوونی په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی ده‌خاته روو

هه‌ولێر- / KDP.infoبه‌پێی قسه‌ی چاودێرانی سیاسی و مامۆستایانی زانكۆ و كه‌سانی شاره‌زا له په‌یوه‌ندیه دیپلۆماسیه‌كان، نێچیرڤان بارزانی كه‌سێكی سه‌ركه‌وتوو بووه له دروست بوونی په‌یوه‌ندی دیپلۆماسییه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه، له‌و باره‌شه‌وه ئاژانسه كانی جیهان ڕۆڵی به‌رزده‌نرخێنن.
به‌پێی راپۆرتیKDP.infoله ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كابینه‌كانی حكوومه‌ت نێچیرڤان بارزانی جیا له دروست بوونی په‌یوه‌ندی سیاسی له‌گه‌ڵ هێزه سیاسیه‌كان و به‌ره‌وپێش بردنی ئه‌و پرسه له هه‌مان كاتدا وه‌ك كه‌سێكی دیپلۆمات كار كاری كردووه بۆ به‌ره‌وپێش بردنی ئه‌و پرسه به‌پێی ئاماری فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو زیاد له 34 نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان به‌فه‌رمی له كوردستان كراونه‌ته‌وه، له وانه‌ش نوێنه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریكا و كۆماری ئیسلامی ئێران و توركیا و ئه‌ڵمانیان و فه‌ره‌نسا و میسر و فه‌له‌ستین، ئه‌مه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم نوێنه‌رایه‌تی خۆی له به‌شێكی زۆری وڵاتان كردۆته‌وه كه به‌پێی قسه‌ی چاودێران به‌شێكی زۆری ئه‌و هه‌وڵانه له‌سه‌ر ده‌ستی نێچیرڤان بارزانی دراوه جیا له‌وه له سه‌رئاستی وڵاتانی دراوسێ بارزانی هه‌وڵی داوه ببێته رێكخه‌ری دروست بوونی په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی هه‌رێم و وڵاتانی عه‌ره‌بی و توركیا و ئێران وه‌ك دراوسێیه‌كی كاریگه‌ری عێراق له ناوچه‌كه، له‌مه‌سه‌له‌ی په‌ره‌پێدانی ئابوریش دیپۆماسیه‌ت كاریگه‌ری راسته‌وخۆی بووه بۆ ئه‌وه‌ی بازرگانی هه‌رێم وڵاتانی ده‌ره‌وه گه‌شه بكات د.محه‌مه‌د شه‌ره‌ف سه‌رۆكی كۆڕبه‌ندنی هزری ئیسلامی له كوردستان بۆ KDP.info گوتی : بارزانی ته‌واو كاریگه‌ری دیپلۆماسی گێراوه بۆ ئه‌وه‌ی دۆزی كورد بگه‌یه‌نرێته ده‌ره‌وه هه‌وڵه‌كانی ئه‌و فراوان بووه له هه‌رێمی كوردستانه‌وه درێژ كراوه‌ته‌وه بۆ وڵاتانی دراوسێ و له‌وێشه‌وه بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه بۆیه زۆر پرسی گرنگ هه‌بووه له‌سه‌ر كورد هه‌مووجیهان له‌سه‌ری قسه‌یان كردووه"
گوتیشی : ڕۆڵی سه‌رۆك بارزانی وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك و هه‌وڵه‌كانی شۆڕشی یه‌ك له دوای یه‌كی كوردی ده‌رفه‌تێكی ته‌واوی بۆ سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌نجی وه‌ك كاك نێچیرڤان بارزانی ڕه‌خساندووه بۆ ئه‌وه‌ی په‌ره‌بدات به دیپلۆماسیه‌تی كورد له ده‌ره‌وه، به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه ئێمه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاڵامان نیه یان ده‌وڵه‌ت نین، به‌ڵام كاریگه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێم و رۆڵی كاك نێچیرڤان زۆر گه‌وره‌تره له‌هه‌ندێك له‌و وڵاتانه‌ی ئاڵایان هه‌یه.
ئه‌وه‌ی خسته‌روو كه هه‌وڵه‌كانی نێچیرڤان له مێژوودا ده‌نوسرێت بۆ به‌هێز بوونی پێگه‌ی كورد له دیپلۆماسیه‌تدا.
جیا له كاره‌كانی نێچیرڤان بارزانی له‌و ڕوه‌وه له هه‌مان كاتدا بارزانی ده‌ورێكی باڵای گێڕاوه له ئاشتی له توركیا كه ئه‌وه‌ش جۆرێكه له كاری دیپلۆماسیه‌ت هه‌ربۆیه خودی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به ووردی گوێ له دا‌و پێشنیاره‌كانی نێچیرڤان بارزانی ده‌گرێت له‌سه‌ر ئه‌و پرسه و به‌ره‌وپێش چوونی باشیش له‌و ڕوه‌وه به‌دی كراوه، مه‌شخه‌ڵ كه‌وه‌ڵۆسی چاودێری سیاسی و ڕاوێژكاری سیاسی ته‌له فزیۆنی گه‌لی كوردستان بۆKDP.info گوتی : رۆڵی كابینه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم له دوای پرۆسه‌ی ئازاد كردنی عێراقه‌وه تائێستا رۆڵێكی ئیجابی بووه توانراوه، هه‌ندێك له‌و كارتانه‌ی له‌به‌ر ده‌ستی كوردان ئه‌كتیڤ بكرێن، و سه‌رجه‌م كابینه‌كانی حكوومه‌ت به‌شدارن له‌م پرسه‌دا، چونكه ئه‌م بابه‌ته به كاتێكی كه‌م دروست نابێت له راستیدا زنجیره‌یه‌ك هه‌نگاوی بۆ نراوه به باشی بووه.
كه‌وه‌ڵۆسی گوتیشی : كورد ستاندارێكی نیه له‌سه‌ر بابه‌تی دیپلۆماسیه‌ت و په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌مووی ئه‌زموونه ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی كه چه‌نده ئاكتیڤه و ناوی هه‌یه له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه بۆیه ده‌كرێت بۆ جه‌نابی كاك نێچیر ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی فراوانتر بێت له كه‌سێكی دیكه كه‌سێكی دیكه له‌و زیاتر ئه‌مه حاڵه‌تێكی ئاساییه، به‌ڵام په‌یوه‌ندیه كه به راسته‌ی ئیجابیه و چاوه‌ڕێی باشتری لێده‌كرێت.
هه‌رله‌م باره‌وه تاریق جام باز ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان بۆKDP.info گوتی : كورد له 30 وڵاتی ده‌ره‌وه نوێنه‌رایه‌تی هه‌یه جیاله‌وه‌ی رۆڵی بارزانی له په‌یوه‌ندیه دیپلۆماسیه‌كان فراوان بووه، بۆیه هه‌تا ئه‌و كاته‌ی ده‌گاته لوتكه ده‌بێت كورد خه‌می په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی بخوات چونكه ئه‌وه پرسێكی گرنگ و هه‌ستیاره.
گوتیشی : چكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا و ئێران كاریگه‌ری زۆری هه‌یه چونكه دوو وڵاتی كاریگه‌رن له ناوچه‌كه.
جامباز ئاماژه‌ی به سیاسه‌تێكی دیكه‌ی بارزانی كرد ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو واژۆكردن بۆ ئازاد كردنی عبدلڵه ئۆج ئالان یه‌كێكی دیكه‌یه له سیاسه‌ته دیپلۆماسیه‌كان و یه‌كگرتووی كورد.
نێچیرڤان بارزانی (لە دایکبووی ١٩٦٦) سەرۆکی پێشووی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانە.
نێچیرڤان بارزانی کوڕی ئیدریس بارزانی و نەوەی مەلا مستەفا بارزانی یە. نێچیرڤان لە ساڵی ١٩٦٦ لە دایک بووە. کاتێک لە ساڵی ١٩٧٥، عێراق و ئێران لە جەزائیر لە دژی شۆڕشی کوردستان (شۆڕشی ئەیلول)، ڕێککەوتن و مەلا مستەفای بارزانی خەباتی چەکداری ڕاوەستاند، ئەو دەمە نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ بنەماڵەکەی ئاوارەی ئێران بوون و لەوێ لە زانکۆی تاران، زانستە سیاسیەکانی خوێند.
ئیدریس بارزانی باوکی نێچیرڤان بارزانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دێموکراتی کوردستان بوو و ڕۆڵێکی مەزنی لە ناو تەڤگەری ڕزگاریخوازی کوردستاندا ھەبوو، ھەر لە مناڵیەوە لە ناو ڕێزەکانی شۆر‌شدا بوو و لەتەک پێشمەرگەکان مەزن ببوو. کاتێک ئیدریس بارزانی کۆچی دوایی کرد، نێچیرڤان بارزانی ناچار بوو بنەماڵەکەی بەجێ بھێلێت و بەشداری لە شۆڕ‌ش و بەرخودانی چەکداری بکات.
نێچیرڤان بارزانی زوو لە ناو ڕێزەکانی پێشمەرگە و شۆرەشدا پێشکەوت و بەرپرسیاریەتی مەزنی لە ئەستۆ گرت. ھەر لەبەر زیرەکی و لێھاتویی، لە ساڵی ١٩٨٩ بوو بە ئەندامی پۆلیت بیرۆی (مەکتەبی سیاسی) پارتی دێموکراتی کوردستان.
لە ساڵی ١٩٩٦ بووە جێگرێ سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.
لە ساڵی ١٩٩٩ بووە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ( کابینەی چوار).
لە ٧-٥-٢٠٠٦ بووە سەرۆک-وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان (کابینەی یەکگرتنەوە).
دواتر بووه به سه‌رۆكی كابینه‌ی حه‌وته‌م له ساڵی 2010




