لە یادی شەهیدی فەرماندە (سلێمان هەرنی)دا....

ئافرەتی تێكۆشەر (دایكە ئامینا): هاوسەری شەهیدم (سلێمان هەرنی) مرۆڤێكی چاونەترس بوو ترسی لا نەبوو، پێشمەرگەیەكی چەلەنگ و لێهاتوو بوو،ئازایەتی وای لێكرد كە بوویتە متمانەی نزیك بارزانیی نەمر بۆ شۆڕش،هەمیشە چەكی لەشان نەكردەوە هەتا ئاخەرین نەفس خەباتی دەكرد.
قەزای ئاكری – سەفەر یوسف میرخان ژاژوكی
پێشمەرگەو فەرماندەو تێكۆشەران هەریەك بە شێوازیك رۆڵی چالاكانەی خۆیان لە خەبات و كوردایەتیدا بینیوە، شەهیدی فەرماندە (سلێمان رەمەزان سلێمان)ناسراو بە (سلێمان هەرنی) یەكێكە لەوخەباتكارە ناسراوانەی كە تۆمارێكی زێڕینی لە پێشمەرگایەتی نەخشاندووە، لە ساڵی 1937 لە گوندی هەرنی لە بنارە بی چیای پیرس لە بنەماڵەیەكی كوردپەروەر و شۆڕشگێر لە دایكبووە، لە تەمەنی منداڵی بووە كە گوندەگەیان چەند جاران لە لایەن داگیركەران و ناحەزانی كورد سوتاوە و دەردەبەریان بینووە بۆیە لە تەمەنی لاویەتی هزرو بیروباوەڕی لای دەبێتە ئاواتەكانی كوردایەتی و لە رێكخراوەكانی نهێنی لە ناو رێكخستنەكانی پارتی لە دەڤەرەكەی خۆ كاردەكات و لەگەڵ دەستپێكی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول لە ساڵی 1961 پەیوەندی بە شۆڕش دەكات و چەكی شەرف لە شان دەكات و رۆڵێكی جوامیرانە دەبینی و بەشداری چەندەها داستانەكانی دەڤەری بادینان و ناوچەكانی تری كوردستان دەكات، لە ساڵی 1970 دەبێتە ئامیرسریە كە سەر بە هێزی ئاكری بوو و هەمان كاتیش ئەندامی رێكخراوی نەهڵی بوو. لە ساڵی 1972 لە شەڕی گرگوران بە سەختی بریندار دەبێت و لە دوای نسكۆی شۆڕش ئاوارەی ئێران دەبێت و یەكێك لەو فەرماندەو پێشمەرگەكانی شۆڕشی گوڵان بوو، كەسێكی نزیك و جێی متمانەو باوەڕپێكراوی شەهید ئیدریس بارزانی و سەرۆك مسعود بارزانی بووە، لە بەر ئازایەتی لە ساڵی 1978 پلەی ئامیر هێز وەردەگریت و لە ساڵی 1982 دەبێتە بەرپرسی هێزی عەسكەری لە ئاكری و ئەندامی لێژنەی ئاكری. فەرماندەیەك بوو كە وەك پێشمەرگە خەباتی دەكرد لە شەڕی مێرگەسۆر بە سەختی بریندار دەبێـت ساڵی 1988 لە كارەساتی ئەنفاڵی رەش لەگەڵ براییەكان و پێشمەرگەكان خۆیان دەهاونە ناو جەرگی دوژمن و هاوكاری ئەو خێزانانەیان دەكرد كە دەچوونە سنوری ئێران و توركیا و لە دوای راپەڕین دەگەڕێنەوە كوردستان و دەبێتە بەرپرسی هێزی خازرو پاشان لە ساڵی 1992 دەبێتە ئەندامی لەشكری 6 و بەرپرسی بەشی عەسكەری ناوچەی ئاكری و لە 1/5/1994 لە سەر فەرمانی جەنای سەرۆك بارزانی شەهید فەرماندە سلێمان هەرنی دەبێتە ئامیر فەوجی تایبەت. لە ساڵی 1995 گیانی خۆی فیدای كوردستان دەكات بۆیە ئێمەش بە ئەركی سەرشانی خۆمان زانی كە بۆ یادو بیرەوریی ئەو شەهیدە سەردانی گوندی سوسنەكا كە سەربە قەزای ئاكرێیە بكەین و لە گەڵ خێزانی شەهید دایكە (ئامینا مستەفا عوسمان) كە ئافرەتێكی تێكۆشەر بوو ئەویش یەكێك لە ئافرەتەكانی بەشدار بووی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵان بوویە هاوشانی هاوسەری شەهیدی. هەندێك یادگارییەكانی رۆژانی پێشمەرگایەتی هاوسەری لای خۆ پاراستبوو و هەرچەندیش زۆر نەخۆش بوو وێڕای خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ ئەم سەردانەو بۆمان هاتە ئاخەوتن:
· لە سەرەتا داوامان لێی كرد باسی فەرماندەی قارەمان (سلێمان هەرنی) هاوسەریمان بۆ بكات، لەم بارەیەوە دایكە ( ئامینا) گوتی:
سلێمان هەرنی كەسێك بووە كە هەر بە بنەماڵەیەوە گەشتنە رێبازی كوردایەتی بۆ ئەوی زۆڵم وزۆرداری لە دوژمن قبوڵ نەكەن بۆیە شەهیدی فەرماندە سلێمان هەرنی بە كەسۆكارەوە چوونە پاڵ شۆڕش بۆ ئازادی كوردستان،بەشداری شۆڕشی مەزنی ئەیلوول كرد بە رابەرایەتی بارزانیی نەمر یەكێك لەو پێشمەرگانە بوو كە هەمیشە عاشقی رێبازی بارزانیی نەمر بوو و بۆیە كەسێك ناسراوە لە ناو هاوسەنگەرانی چونكە ئەوەندە مروڤ دوست و عاشقی كوردایەتی بووە و چەكی لەشان نەكردەوە هەتا ئاخەرین نەفس خەباتی دەكرد. من و ئەو خزمی یەكتر بووین و لە شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بوومە هاوسەر ژیانی و خێزانمان پێك هێنا.
· لە بارەی هەندیك لە بیرەورییەكانی هاوسەری قارەمانی لە شۆڕشی مەزنی ئەیلوولدا دایكە (ئامینا) گوتی:
شەهید سلێمان هەرنی ئەوەندە كە باس بكەم هەر بە دەیان لاپەڕە تەواو نابێت مرۆڤێكی چاونەترس بوو ترسی لا نەبوو، پێشمەرگەیەكی چەلەنگ و لێهاتوو بوو پێشمەرگەیەك بووە لە بەرەكانی شەڕ دەورێكی زۆر باشی بینبوو و زیرەكی و ئازایەتی وای لێكرد كە بوویتە متمانەی نزیك بارزانیی نەمر بۆ شۆڕش، بە تایبەتی دەتوان بچن پرسیار دەڤەری بادینان و ئاكری بكەن كە چۆن خزمەتی بە ئەو دەڤەرە دەكرد و چون خەڵكی هاندەدا كە بچنە ناو رێزەكانی شۆڕش بۆیە لەبەر لیهاتویی و دڵسۆزی پلە لە دوای پلە
دەگریت و دەبێتە یەكێك لە فەرماندەكانی هێزی ئاكری بووە لە شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و هەروەها ئەو هەمیشە خۆی بە پێشمەرگە دەزانی قەد حەزی لە پلەو پایە نەبوو ئەویش هەرچی فەرمان لە سەركردایەتی شۆڕش بۆی دەهاتەئەوی ئەنجام دەدا.
· لە بارەی رۆڵی شەهیدی فەرماندە (سلێمان هەرنی) لە شۆڕشی ئەیلوول لە گەڵ خەڵك دا گوتی:
مروڤێكی كۆمەڵایەتی بوو هەمیشە پەیوەندی هەبوو بە دەڤەرەی ئاكری تێكەل بە كارەكانی شۆڕش بووە باش لە یادمە كە هەموو جار دەهاتەوە هەمیشەخەڵك دەهاتنە ناو ماڵی كە ئەوەیش وەكو بارەگا بوو بۆ كێشەكانی خەڵك و لە تەنگانەش كارەكانی خەڵكی چارەسەری دەركرد لە توانای بوو لە كاتی تەنگانەش لە گەڵ پێشمەرگەكانی بووە، هەمیشە ئامۆژگاریی بۆ خەڵك ئەوە بوو كە من خۆم بە خزمەتكاری ئێوە دەزانم چونكە ئەو شەرفە بۆ ئێمە مادام بارزانیی نەمر خۆی بەخزمەتكاری میللەت دەزانی ئێمە دەبی زیاتر خزمەتی ئێوەو جەماوەر بكەین زۆر جار نەیدەێهشت كێشەكانی هەندێك خەڵك بگاتە سەركردایەتی شۆڕش و بە خۆی چارەسەری دەكرد. عەدالەت كارەكانی خۆی ئەنجام دەداو هیچ كاتێك خۆی بە پلەو پایە نەبستبوو خۆی بۆ خزمەتی كوردستان دادەنا چەند مرۆڤێكی ئاشتیخواز و عەدالەتخواز بووە و ئێستاش ناوی ئەو قارەمانە هەر لە لای ئەوان بە بەرزی دەمێنتەوە كە چۆن خزمەتی دەكرد بە خۆی بە پێشمەرگەكانی كە بارەگای ئەوان ببووە بارەگای خزمەتی كرتن بۆ راپەراندنی خەبات باشترین پلان و تاكتێك بۆ دوژمن دادەنا و دەیان داستان خەباتی كردوووە كە ئێستاش باسی ئەو داستانانە دەكەن هاوسەنگەرانی كە چۆن ئاواتی بەدیهێنانی ئاواتەكانی بارزانیی نەمر بووە و هەتا هەر جار كە هاوسەرم بریندار بووە لە شۆڕشی ئەیلوول بەڵام راوەستانی نەبوو گوتی من دەبی هەر بگەڕێمەوە ریزەكانی خەبات ئەوە رێگامە دەبی منداڵەكان باش پەروەردەی رێبازی بارزانی بكەی و بە شانازییەوە یەكێك لەو ئافرەتانە بووم كە پاڵپشتی هاوسەرم بووم لەگەڵ ئافرەتەكانی تر كە هەردەم لە خواردن و پێداویستیەكانم بۆ بارەگای مەیدانی شەڕ دەهەناردو هەتا رۆژی وا هەبوو هەتا ئێواری لە بن بۆمباران و هێرشی هەوای دوژمن تەنها نانمان دەكرد هیچ كاتێك ئومیدمان لە دەست نەدا دەمانزانی كە ئەو رێگامان بۆ ئازادی كوردستان.
· دەتوانی باسی رۆڵی هاوسەرت لە شۆڕشی گوڵان بكەی كە باسی دەكرد چاوەكانی پڕ ببوو لە ئەشك دایكە )ئامینا(گوتی:
لە دوای نسكۆی شۆڕش ئاوارەی ئێران بووین وەك هەزاران پەناهەندە كورد و سەرەتا لە ئۆردوگای زێوە نیشتەجی بووین دوای ئێمەیان گواستنەوە بۆگوندەێكی زۆر دوور قەشلاق سەر بە قەزای مەراغە بوو زۆر ناخۆش بوو و دوای سیاسەتی رژێمی شاە ئێران ئێمەیان دابەش كراینەوە هەموو خانەوادەكان بۆ رێگا دوور دوور بازارەكانی شیشەڤان و بوناب و دواتر سەردەرو و تەبریز دوای بۆ زێوە و نەغەدە و ئورمیە و شنۆ.. بەراستی زۆر ناخۆش بوو زۆر غەریبی و دەردەسەریمان بینی دوایی هاوسەری من چووە ریزەكانی خەبات و بوویە ئامێر هێزو بەرپرسی هێزی عەسكەری ئاكری و هەموو كاتێك سەردانی ماڵی پێشمەرگەكان و خانەوادەی شەهیدانی دەكرد و هەموو كاتێك لە كاتی سەختەكان بگرە چ لە شۆڕشی ئەیلوول و چە لە گوڵان هەمیشە راوبوچوونی گشت پێشمەرگەگانی وەردەگرت و را و سەرنجەكانیان و تێبینیەكانی بە هەند وەردەگرت و هەتا زۆر گرنگی دەدایە بە خەزن كردنی ئەرزاق و چەك و تەقەمەنی بۆ ئەوەی كاتی پێویست سودیان لێ وەرگیرێت. هەمیشە جێگای تقدیر و متمانەی نزیك كاك ئیدریس بارزانی و سەرۆك مسعود بارزانی بوو. بەراستی لە ئاوارەیی لە ئێران دا زۆر رەزالەتیمان بینی، كە پێشمەرگەكان دەچوونە ئەركی پێشمەرگایەتی جاری وابوو بە چەند مانگ نەدەهاتنەوە، هاوسەرم هەندێك جار بە چەندەها مانگ یا یەك ساڵ یان زیاتر نەماندەبینی، ئەركی ماڵ لە ئەستۆی ئێمە ئافرەتان دابوو كە هەریەك بە شێوازیك بۆتان بكەم تەعبیر لە ئازا و ئیشەك دەكات بەڵام خوراگر بووین لە هەمانكاتیشدا خزمەتی پێشمەرگە مان دەكردسەرەڕای ئەو شتانە دیسان لە گەڵ ئافرەتان و خێزانە پێشمەرگەكان و دایكی شەهیدان و براو بابی پێشمەرگە پێداویستەكانمان بۆ پێشمەرگەكان دەناردە ناو بەرەكانی شەر. بۆیە نابێ رۆڵی ئافرەتانی پەناهەندە لە ئێران لە یاد بكەین كە دەورێكی گرنگیان هەبووە.
· لە كۆتاییدا دا دایكە ( ئامینا) گوتی:
هاوسەری شەهیدم سلێمان هەرنی ئەوەندە مرۆڤێكی ساد و نەرم نیان بوو لە گفتگۆكردن و هەمیشە لە گەڵ خەڵك بووە و هەتا دوای راپەڕین كە گەڕاێنەوە هاوسەری فەرماندەم دیسان لەگەڵ كێشەكانی دەڤەری ئاكری بە تایبەتی كۆمەڵایەتی زۆر چارەسەری دەكرد و بە عەدالت بوو و هەتا رۆژی شەهید بوونی هەردەم ئاواتەكانی بارزانیی نەمر بوو بۆیە ئەو وێنانەو ئەو دوربینە ئەوە دەگەیەنێت ئەو دەسكەوتانەی كە ئەمڕۆ هەمانە لەیاد نەچێت بە خوێنی شەهیدان و ماندووبوونی پێشمەرگەكانی كوردستان بە دەست هاتووە و نابێ لە یادی بكەین. هەمیشە یاد بیرەورییەكانی رۆژانی سەختی خەباتی دەكەم كە چۆن بەهەموو ئیرادەیەك خەبات دەكرا و سوپاس بۆخوا كورەكانیشم لە سەر رێبازی باوكیان خەبات دەكەن دەمەویت بڵێم ئەمڕۆ ئەم كوردستانە لە ژێر سەركردایەتی جەنابی سەرۆك بارزانی بەرەو پێشڤەچوونی زیاتر دەروا سوپاس بۆ خودا كە ئەمڕۆ كوردستان سەرۆك مسعود بارزانی وەكو باوكی بە هەمان روحیە و تەبایی و بەرقراری بۆ ئەزموومنەكانی كوردستان خەبات دەكات و لە سایەی ئەو خاوەن پەرلەمان و حكومەت و ئاڵای كوردان و سەرۆك مسعود بارزانی كە هەردەم پێشمەرگەو خەمخۆری راستەقینەی ئەم میللەتە بوە سەرۆكی كوردستانەو زۆر بە جدی هەوڵ دەدا ژیان و دەسكەوتەكانی ئەمڕۆی گەلەكەمان بپارێزێ و داهاتویەكی باشتر بۆ كوردو كوردستان زامن بكات.
· تیبینی: ئەم بابەتە لە ژمارەی(4316) رۆژنامەی خەبات(9-5-2013) بڵاوبوویتەوە.




