٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

ئەرێ توركیا تەعویزی بە پەكەكە داوە؟

سەرچاوە: KDP.info

فادیمە ئوزكان

ئێمە وەكو تیمی كومیتەی عەقڵمەندانی هەرێمی ئەگە ( ئەژە) بۆ ماوەی چوار هەفتە لەو هەرێمەدا لەگەڵ خەڵك و چینە جیاجیاكانی ئەو ناوچانەدا كۆ بووینەوە و گوێمان بۆ را و بۆچوونی خەڵكی ناوچەكە گرت و بە كۆرتی دەتوانم بڵێم كە كۆرتكراوەی نێرین و بۆچوونەكانی خەڵكی ناوچەكە ئەوە بوو كە ئایا دەوڵەتی توركیا تەعویزی بە پەكەكە داوە؟

سەرەڕای ئەوە كە خەڵكی ناوچەی ئەگە هێشتاكە سەبارەت بە قۆناخی چارەسەری و پرۆسەی ئاشتەوایی توركیا هیچ جۆرە زانیارییەكی راست و سەرەكەیان نییە بەڵام لە سەدا 50ی خەڵكی ناوچەكە ئامادەن كە پشتگیری لە قۆناخی چارەسەری پرسی كورد و پرۆسەی دیموكراتیزە كردنی توركیا بكان. هەر چەند چەندین گرووپی مارژیناڵ و پەراوێز خراوی ناوچەكە جارجار هەوڵیان بۆ پروتستو كردنی ئێمە كرد بەڵام پیرە مێردەكانی سەعادەت پارتی و پیرە ژنە كەمالیستەكان و چینە لائیكەكانی ناوچەكە سەرەڕای خزمەت كردنی ئێمە هاوكات ئاماژەیان بەوە كرد كە پرسی كورد پرسی دیموكراتیزە كردنی توركیا دوو پرسی سەرەكی توركیان و ئێمە ئامادەین بۆ چارەسەر كردنی ئەم دوو پرسە هەر جۆرە هاوكارییەك پێشكەش بكەین و بۆ سەركەوتنی ئەم قۆناخەیش دەستمان بە دۆعایە.

ئەو كەسانەی كە پشتگیری لە چارەسەر كردنی پرسی كورد دەكەن، ترس و گۆمانیان سەبارەت بە قۆناخەكە هەیە و لە خۆیان و لە ئێمەیشیانی دەپرسی كە ئایا بۆ دانانی چەك و بێدەنگ كردنی چەكەكان و كێشانەوەی هێزەكانی پەكەكە و دەستپێكردنی قۆناخی چارەسەری توركیا ناچار بووە كە تەعویز بداتە پەكەكە؟ بێگومان پرسینی ئەم پرسە لە لایەن ئەو كەسانەوە كە پشتگیری لە قۆناخەكە دەكەن ئاساییە چوونكە ناچارن كە بزانن پشتگیری لە چی دەكەن. بەڵام ئەم پرسە لە لایەن ئەو كەسانەیەوە كە لە دژی قۆناخی چارەسەرین بۆ ئەوەی كە قۆناخەكە پەرتەواز بكەن و دووبارە شەڕ و نائارامی لە توركیا بەردەوام بێت هەمیشە هەوڵیان دەدا كە ئەم پرسە بۆ هاندانی خەڵك لە دژی ئێمە وەكو تیمی عەقڵمەندان و لە دژی پرۆسەكە بەكار بهێنن.

لێرەدا دەبێت ئاماژە بە چەند راستییەكی سەرەكە بكەم و رای گشتی سەبارەت بە چەند خاڵێك ئاگادار بكەمەوە. یەكەم: نە پەكەكە تەعویزی داوە نە توركیا تەعویزی داوە. دووەم: پرسی كورد و پرۆسەی ئاشتەوایی و دیموكراتیزە كردنی توركیا دوو پرسی گرنگن كە كاریگەرییان لە سەر هەر هەمووی پێكهاتەكانی كۆمەڵگەی توركیایە.

سێیەم: بۆ سەرخستنی ئەم قۆناخە و چارەسەر كردنی ئەم پرسانە ئەگەر پێویست بكات پێویستە هەم پەكەكە و هەم دەوڵەت تەعویز بدەن، چوونكە ئەگەر تەعویز نەدەن ئەم پرسانە چارەسەر ناكرن و ئەگەر ئەم پرسانەیش چارەسەر نەكرن ئەوا ئەستەمە كە توركیا بتوانێت بەرەو پێشەوە هەنگاو بنێت.

لە لایەكی دیكەوە دەوڵەتی توركیا بە هۆی ئەزموونی سی ساڵەی رابردووی خۆیەوە دەزانێت كە چی دیكە ناتوانێت لە رێگای سەربازییەوە و بە سیاسەتی نكۆڵی كردن لە هەبوونی كورد و مافەكانی گەلی كورد پرسی كورد چارەسەر بكات. لە بەرامبەریشدا پەكەكەیش گەیشتە و باوەرە كە ئەگەر لە سەر سیاسەتی چەكداری بەردەوام بێت ئەوا ناتوانێت بگاتە هیچ ئامانجێك چوونكە لە سی ساڵەی رابردوودا سیاسەتی چەكداری بەكار هێنا و بەم هۆیەیشەوە زیاتر لە 24 هەزار جوانی كورد گیانی خۆیانیان لە دەست دا.

بێجگە لەمەیش، سوور بوونی دەوڵەت و سوپای توركیا بۆ چارەسەری سەربازی پرسی كورد، دەبێـتە هۆكاری بەهێزبوونی پەكەكە، چوونكە چەندە گوشار بخرێتە سەر هاووڵاتییە كوردەكان ئەوا پەكەكە ئەوەندە بەهێز دەبێت، چوونكە ژمارەی ئەو كەسانە كە بەشداری لە رەفەكانی پەكەكە بكەن، بە هۆی ئەو گوشارانەوە رۆژ بە رۆژ روو لە زیاد بوون دەكات.

بۆ ئەوەی كە ئاشتی باڵ بە سەر توركیادا بكێشێت و هەر دوو پرسی سەرەكەی توركیا، پرسی كورد و پرسی دیموكراتیزە كردنی توركیا چارەسەر بكرن و توركیا بگاتە ئاشتی و تەبایی، پێویستە هەر دوو لایەنی ئەم پرسانە لە بەرامبەر بەرەژوەندییە گشتییەكانی خۆیان و لە بەرامبەر بەرەژوەندییەكانی جەماوەری خۆیان، تەعویز بدەن. ئەگەر لەم قۆناخەدا توركیا تەعویزی دابێت، ئەوا ئەو تەعویزانە بە پەكەكە نەدراون بەڵكۆ بە رای گشتی كۆمەڵگەی توركیا دراون و بۆ پەكەكەیش هەر بەمجۆرەیە، ئەگەر پەكەكە تەعویزی دابێت ئەوا بە جەماوەر و بە هۆی بەرەژوەندییەكانی جەماوەری خۆیەوە تەعویزی داوە.

ئەگەر بمانەوێ ئەم قۆناخە بگاتە ئەنجام و چی دیكە لە هەر دوولا كەس گیانی خۆی لە دەست نەدات و چەكەكانیش بۆ هەتا هەتایە بێدەنگ بكرن، ئەوا پێویستیمان بە تەعویزدان هەیە، تەعویزدان بۆ ئاشتەوایی و چارەسەر كردنی پرسەكان باشتر لە گیان لە دەستدانی جوانانی كورد و تورك لە پێناو بەرەژوەندی چەند كەس و لایەنێكی رەگەزپەرەستی كورد و توركیا.

سەرچاوە: ستار

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار