پێشمەرگەی دڵسۆز وهەڤاڵی دیرێنی بارزانیی نەمر( حەسەن عەلی سپینداری) لە تەمەنی 89 ساڵی گەیشتە كاروانی هەرگیز نەمران

سەفەر یوسف میرخان ژاژوكی
خوالێخۆشبوو پێشمەرگەی كوردستان )حەسەن عەلی حەسەن(لە ساڵی 1924 لە گوندی سپینداری سەربە دەڤەری بارزان لە بنەماڵەیكی كوردپەروەر و خەباتگیر لە دایكبووە، خوالێخۆشبوو بەشداری لە شۆڕشی دووەمی بارزان (1943-1945) بە سەرۆكایەتی بارزانیی نەمردەكات ولە چەندین داستانی ناوبانگ وەك پۆلیسخانەی مێرگەسۆر و داستانی مەیدان مۆریك و خیرەزوك و هتد. بەشدار كردووە، یەكێك لەو پێشمەرگانە بووە بەشداری لە بەرگری كۆماری كوردستان لە مەهاباد كردووە كە رۆڵی شۆڕشگێرانەی هەبووە، لە دوای رووخانی كۆماری كوردستان لە مەهاباد )خوالێخۆشبوو حسەن عەلی حەسەن(سپینداری یەكێك لەو هەڤاڵانە بووە كە لە گەڵ رابەری كوردستان بارزانیی نەمر بەشداری لە رێڕەوە مێژووییەكەی بۆ سۆڤیەتی جاران بە مان و نەمان لە پێناو مافەكانی كوردستان هەڵبژاردووە لە روباری ئاراس پەرینەوەچووینە ناو خاكی سۆڤیەتی جاران، خوالێخۆشبووو یەكێك لەو هەڤاڵانە بووە لە غوربەت و ئاوارەی خێزانی پێكهیناوە لە گەڵ یەكێك لە ئافرەتانی روسی لە سۆڤیەت، بەشداری لە شۆڕشی مەزنی ئەیلوول كردووە و لە بەرخەبات و ماندووبوونی لە كۆنگرەی 13ی پارتی لە لایەن سەرۆك بارزانی مەدالیای بارزانیی نەمر پێ دەبەخشریت بە داخەوە پێشمەرگەی شۆڕشگێر )حەسەن عەلی حەسەنسپینداری) ماوەی چەند ساڵ لە بەر ماندووبوونی تووشی نەخۆشی ببوو، بەهۆی ئەو نەخۆشیەو شەوی 29-4-2013 لە گوندی سپیندار گیانی خۆی لە دەست دەدا و دەكاتە كاروانی هەرگیز نەمران و بەیانی بە ئامادە بوونی كەسوكار و هەڤاڵان و هاوسەنگەرانی لە مەراسیمیكی شایستە لە گوندی سپینداری سەربە دەڤەری بارزان بە خاك سپارد.




