٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

چارەسەری یا سەركەوتن؟

سەرچاوە: KDP.info

نووسەر: ماهێر قایناق

بێدەنگ كردنی چەكەكان و كۆتایی هێنان بە شەڕی چەكدارەی بە دوو جۆر شرۆڤە دەكرێت. چارەسەری و سەركەوتن. بە هۆی ئەوەیەوە كە كۆمەڵگای ئێمە هەمیشە لە سەركەوتنەوە نزیك بووە بۆیە هەر چارەسەرییەكی وەكو سەركەوتنێك لە قەڵەم داوە.

لە بواری كۆتایی هێنان بە مەسەلەی پەكەكە و بێدەنگ كردنی چەكەكان بۆ من سەركەوتن گرنگ نییە بەڵكو چارەسەری و سەركەوتنی چارەسەری گرنگە. سەركەوتن تەنیا ئاڵتەرناتیفی شكەست خواردن نییە، لە تێكۆشانێكدا ئەگەر سەركەوتن بە ئەوەندەی شكەست خواردن دەبێتە هۆكاری زەرەر و زیان ئەوا ئەو كاتە هیچ كەس ئاوات بە سەركەوتنێكی بەمجۆرە ناخوازێت. لێرەدا ئەو شتەی كە تا ئێستا دەوڵەتەكانی توركیا كردوویانە شەڕی دژە بەشێك لە كۆمەڵگای خۆیان بووە و هەر هەمووی كردارەكانیشیان لەم روویەوە وەكو هەڵە و تاوانێك لە قەڵەم دەدرن. رەوا بوون و ئاسایی بوونی بڕێك لە داواكارییەكان بە هیچ شێوەیەك نابێتە هۆكاری ئاسایی لە قەلًەم دانی كریارەكانی دەوڵەت و كریارەكانی پەكەكە.

ئەم ئەم قۆناخەی كە ئەمرۆ لە توركیا وردە وردە بەرەو پێشەوە دەروات، نابێت هیچ لایەنێك وەكو سەرەتای سەركەوتنێك بۆ خۆیان لە قەڵەمی بدەن بەڵكو پێویستە وەكو سەرەتای مەسەلەی چارەسەری هەڵی بسەنگێنن.

ئەو كەسانە كە دەیانەوەێ دەوڵەتی توركیا ئەم مەسەلەیە چارەسەر بكات پێیان وایە كە ئەم قۆناخە و دەرئەنجامەكانی ئەم قۆناخی سەركەوتنی زۆر گرنگ بۆ توركیا، بەڵام ئەو كەس و لایەنانەیش كە نایانەوێ دەوڵەت ئەم پرسە چارەسەر بكات پێیان وایە كە دەست پێكردنی ئەم قۆناخە و هەوڵدان بۆ چارەسەر كردنی پرسی كورد جۆرەیەك شكەستی حكوومەتی توركیا لە بەرامبەر پەكەكەیە. ئەم دوو هەڵوێستە هەڵەن، چوونكە ئەوانەی كە بە ساڵانە دەوڵەتی توركیا لە دژیان شەڕ دەكات بەشێكی خۆمانن و لە نێو كۆمەڵگەی خۆماندا پەروەردە كراون و تەنیا تاوانیان ئەوەیە كە لە دژی دەوڵەت دەستیان بۆ چەك بردووە. گەورەكان لە جیاتی هەوڵدان بۆ نەهێلانی ئەم پرسە و لاواز كردنی ئەو بەشەی كۆمەڵگە كە دەست بە تاوانكاری دەكات، دەرفەت بۆ ئەوە دەرەخسێنن كە بە نەرموونیایی لەگەڵ ئەو كەسانە كە تاوانیان كردووە هەڵسووكەوت بكرێت.

سەبارەت بە دوارۆژی قۆناخی چارەسەری پرسی كورد، خاڵی گرنگ ئەوەیە كە ئەو كەسانە كە لایەنی سەرەكی ئەم پرسەن لەمەو بەدواوە چە جۆرە هەڵویستێك لە بەرامبەر گۆڕانكاری و پێشهاتەكاندا دەنوێنن. بێگۆمان ئەمە تەنیا بۆ كورد وانییە، بەڵكو بۆ توركەكانیش وایە و بۆ ئەو كەسانەی كە چەندین ساڵە لەم پرسە سوودیان وەرگرتووە وایە. بێگۆمان ئەوانەی كە سوودیان لە پرسی كورد لە توركیا وەرگرتووە، درێژە بە سیاسەتی رابردووی خۆیان لەم بارەیەوە دەدەن.

وابزانم لێرەدە پەكەكە و دەوڵەتی توركیا وەكو دوو لایەنی سەرەكی پرسی كورد، بۆ ئەوەی كە دەستی بێگانەكان لەم مەسەلەیە دوور بخنەوە هەنگاوی زۆر گرنگیان ناوە. بۆنموونە سەبارەت بە مەسەلەی كێشانەوەی بێ چەكی هێزەكانی پەكەكە دەوڵەت و ئوجەلان و پەكەكە پێكهاتوونە، پەكەكە لە كاتی كێشانەوەیدا چەكەكانی خۆی لەگەڵ خۆیدا دەبات بەڵام ئەگەر ناچار نەكرێت بەكاریان ناهێنێت. ئەمە رێككەوتنێكی زۆر گرنگە چوونكە مەسەلە تەنیا مەسەلەی چەك یا دانانی چەك نییە بەڵكو لەوە گرنگتر ئەوەیە كە ئەو كەسانەی كە ئەم چەكانە بەكار دەهێنن پێویستن.

پێویستە لەمەو بەدواوە پەكەكە و توركیا هەوڵ بۆ ئەوە بدەن كە ئەو زلهێزانەی كە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و ناوچەكەدا خاوەن كاریگەرین رازی بكەن تا بەبێ هیچ جۆرە چاوەڕوانییەك و بەبێ نانەوەی هیچ جۆرە ئاژاوەیەك پشتگیری لە هەنگاوەكانی دیكەی ئەم قۆناخە بكەن و هەر دوو لا پێویستە ئاشكرا بكەن كە ئایا لە ناوچەكەدا لە بەرەی ئەورووپا یا لە بەرەی چین و رووسیا و یا لە بەرەی ئەمریكادا جێ دەگرن. جێگرتنی پەكەكە و دەوڵەتی توركیا لە دوو بەرەی جیاجیادا دەبێـتە هۆكاری دووبارە سەرهەڵدانەوەی مەسەلەی چەك و شەڕی چەكداری، بەڵام جێگرتنان لە یەك بەرەدا دەبێتە هۆكاری ئاسانكاری بۆ چارەسەر كردنی یەكجارەكی پرسی كورد لە توركیا.

سەرچاوە: ستار

هەواڵی پەیوەندیدار