د.كه‌مال كه‌ركووكی : هه‌ڵوێستی ده‌ستوور و سیستمی سیاسی ئه‌مریكی له‌سه‌ر سنووردار كردنی ویلایه‌تی سه‌رۆك

نووسینی: دکتۆر کەمال کەرکووکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی پەیوەندییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان
1- له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ساڵی 1776 استقلالی وه‌رگرت، ده‌ستووری خۆیان نووسی، به‌ڵام پێویسته هه‌موو بزانین تاكو 21-3-1947 ویلایه‌تی سه‌رۆكیان نه به‌یاسا و نه‌به‌ده‌ستوور سنووردار نه‌كرد، واته پاش 171 ساڵ له استقلال و حوكمی سه‌ربه‌خۆ، ئه‌وجار هه‌مواری ده‌ستووره‌كه‌ی خۆیان كرد و ویلایه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكایان به‌ده‌ستوور سنووردار كرد، ئه‌ویش وتیان له‌ساڵی 1951 ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، له‌وكاته‌وه‌ش تا ئێستا جارێكی تر ئه‌مریكییه‌كان له هه‌وڵدان بۆ دووباره چاككردنه‌وه‌ی وه‌كو پێشوو،واته پاش 175 ساڵ بۆ یه‌كه‌م جار له ئه‌مریكا سنوورداركردنی ویلایه‌تی سه‌رۆك چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌پێی بۆچوونی پسپۆرانی یاساش ئه‌م سنوورداركردنه موتڵه‌ق نییه رێگای زیادبوونی به‌یاسایی له‌و سنووردیاركردنه هه‌یه، ئه‌ویش به هه‌مواركردنی ده‌ستوور و یاسایه.
بۆچی له‌كاتی نووسینی ده‌ستووری ئه‌مریكا ماده‌یه‌ك دانه‌نرا بۆ سنوورداركردنی ویلایه‌تی سه‌رۆك؟، كتێبه‌كان و توێژه‌رانی یاسایی و ده‌ستووری و مێژوویی كه په‌یوه‌ستن به‌وكاته‌ی كه ده‌ستووری ئه‌مریكای تێدا نووسراوه‌ته‌وه، و باسی لێده‌كه‌ن كه له‌و كاتانه‌دا گفتوگۆی زۆر توند له نێوان باوكانی دامه‌زراێنه‌ری ئه‌مریكا روویداوه، ئه‌وانه‌ی ناسراون به (الاباء المۆسسین لامریكا) وه‌ك (جۆرج واشنتن، مادیسۆن، هامڵتن و جیفرسۆن) له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ماده‌یه‌كی ده‌ستووری بۆ سنوورداركردنی سه‌رۆكی ئه‌مریكا دابنرێت یان نا.
2-هه‌ردوو فه‌ریقی یاسایی و ئه‌كادیمی كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سه‌به‌بی هه‌ره گرنگ بۆ ئه‌وه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆك ته‌حدید نه‌كرێت، ئه‌وه بوو گه‌یشتبوونه قه‌ناعه‌ت سنوورداركردنی ویلایه‌ت سنوورێك واته به‌ربه‌ستێك له پێش نوێنه‌ربوون داده‌نێت، وه ئه‌و سنوورداركردنه ده‌بێته به‌ربه‌رستێك له‌سه‌ر ئازادی خۆكاندیدكردن و ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت ده‌نگ بده‌ن به‌هه‌مان سه‌رۆك كه ده‌یناسن و ئاگادارن له‌سه‌ركه‌وتنه‌كانی بۆ به‌رێوه‌بردنی وڵات.
به‌رێز جۆرج واشنتن وته‌یه‌كی به‌ناوبانگی هه‌یه كه ده‌لێت:هیچ لیاقه‌یه‌ك نابینم، كه خۆمان مه‌حرووم بكه‌ین، له خزمه‌تكردنی پیاوێك كه ئیسپاتی بكات ده‌توانێت، خزمه‌ت به‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بكات، له هه‌ستیارترین كات و زروفی وڵاته‌كه‌مان.
ئه‌وه‌ی كه زۆر له لای ئه‌لیكسانده‌ر هامڵتۆن گرنگ بوو، كه یه‌كێك بوو له ئه‌ندامه گرنگه‌كانی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری ئه‌مریكا، له دانیشتنه‌كاندا روونیكردبووه‌وه و وتبووی: ئه‌م سنوورداركردنه نه‌ته‌وه‌كان بێ به‌ش و مه‌حروم ده‌كات له كاته هه‌ستیاره‌كان له‌و كه‌سانه‌ی كه زۆر پێویسیتان پێی ده‌بێت، ئه‌مه له‌لایه‌ك له‌لایه‌كی تر وتبووی: بوونی سه‌ركرده‌یه‌كی خاوه‌ن ئه‌زموون و توانایه‌كی حه‌قیقی زۆر گرنگه بۆ وڵاته تازه‌كان یان دیموكراتییه ساواكان، وه ئه‌و به‌رێزه زۆر به‌توندیش دیفاعی كردبوو كه نابێت ماده‌یه‌كی ده‌ستووری له ده‌ستووری ئه‌مریكا دابنرێت، وتبووی سنووردارنه‌كردنی ویلایه‌تی سه‌رۆك اختیاراتی ده‌نگده‌ران زیاد ده‌كات، كه كاندیده تازه‌كان له‌گه‌ڵ كاندیدی پێشوو خۆیان ده‌پاڵێون و ئه‌وكات ده‌نگده‌ران اختیاری زیادیان له‌به‌رده‌ست ده‌بێت، وه ده‌نگی خۆیان ده‌ده‌ن، وه هه‌ر ده‌نگی خه‌ڵكیشه له كۆتایی بڕیاری دروست ده‌دات، كه یه‌كێك له تازه‌كان هه‌ڵبژێرن یان ئه‌وه‌ی پێشتر.
ئه‌و پۆسته پێویستی به ئه‌زموونی زۆر و لێهاتوویی له كاركردن هه‌یه، له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌یڤد هیوم: له كتێبه‌كه‌ی خۆی (common welth of oceana) نووسیه‌تی و ده‌ڵێ:
1-سنوورداركردنی ویلایه‌ت ده‌نگده‌ران له باشترین سه‌ركرده‌ی پڕ ئه‌زموون له مه‌یدانی كار بێبه‌ش ده‌كات.
2-پێویست به‌و سنوورداركردنه دروستكراوه ناكات، مادام وه‌سائیلی دیموكراتی له‌سیستمی سیاسیی هه‌یه و هه‌ڵبژاردن به ده‌وری ئه‌نجام ده‌درێت.
پسپۆری یاسایی (Scott E Gant) له كۆلێژی یاسای زانكۆی هارڤارد له ئه‌مریكا ده‌لێت:
1- سنوورداركردنی ویلایه‌ت به نیزامێكی میسالی ئه‌ژمار ناكرێت.
2- به‌و مانایه‌ش نایه‌ت كه به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو (كامل) دیموكراتییه.
3- به پێوه‌رێكی گرنگیش دانانرێت، بۆ په‌ره‌سه‌ندنی دیموكراتیه‌ت.
له‌لایه‌كی تره‌وه تأكید له‌سه‌ر مه‌فهومێكی زۆر گرنگ ده‌كات بۆ تێگه‌یشتن له ماهیه‌تی ماده‌ی سنوورداركردنی ویلایه‌تی سه‌رۆك و هۆكاره‌كان و ده‌رئه‌نجامی چاوه‌ڕوانكراوی له‌و ته‌شریعه (سنوورداركردنی ویلایه‌تی سه‌رۆك)، ده‌لێت:
1- سنوورداركردنی ویلایه‌تی سه‌رۆك به‌ربه‌رست نییه له پێش سه‌رۆك كه خۆی بۆ خولی سێیه‌م هه‌ڵنه‌بژێرێته‌وه، به‌ڵكو ئه‌و سنوورداركردنه مه‌رجی خۆكاندیدكردن بۆ خولی سێیه‌م به‌نسبه‌ت ئه‌و كه‌سه‌ی دوو خول سه‌رۆك بووه، زیاد ده‌كات، به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه تازه خۆی كاندید ده‌كات یان ئه‌وه‌ی خولێك سه‌رۆكایه‌تی كردووه و خولی دووه‌م خۆی كاندید ده‌كاته‌وه.
2- ئه‌و سه‌رۆكه‌ی شه‌عبیه‌تی هه‌یه له‌ناو خه‌ڵك بۆی زه‌حمه‌ت نابێت، چی هه‌مواری ده‌ستووری بۆ بكرێت، یان یاسای بۆ هه‌موار بكرێت. چونكه له كۆتایی بڕیارده‌ری گرنگ ده‌نگده‌رانی گه‌لن، ئه‌وجار كێ لایه‌نگیری زیاد بێت، رێز له ده‌نگی زۆرینه‌ی خه‌ڵك ده‌گیرێت.
3- بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ش ئه‌و پسپۆره یاساییه، فرانكلین رۆزفلت به نموونه دێنێته‌وه، چونكه رۆزفڵت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری زۆر به‌هێز بوو، خۆی كاندید كرد و بردییه‌وه بۆ خولی سێیه‌م و خولی چواره‌میش.
هه‌روه‌ها پسپۆر له بواری یاسا (كیری) له ساڵی 2003 تأكید ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌ت بدرێ ویلایه‌تی سه‌رۆك سنووردار نه‌كرێت، چونكه سنوورداركردنی ویلایه‌تی سه‌رۆك دژه له‌گه‌ڵ گرنگترین مه‌فاهیمی دیموكراتی، به‌وه‌ی ده‌بێت ئازادی به‌ده‌نگده‌ر بدرێت، ئه‌و كه‌سه هه‌ڵبژێرێت كه ئه‌و به‌گونجاوی ده‌زانی.
بۆیه ئه‌و سه‌رۆكه‌ی له هه‌مواركردنی یاسا یان ده‌ستوور سه‌ركه‌وتن به ده‌ست دێنێت، ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه شه‌عبیه‌تی زۆره و خه‌ڵك خۆشیانده‌وێ و باوه‌ڕیان پێیه‌تی، وه موسته‌حه‌قی ئه‌وه‌یه كه خۆی كاندید بكاته‌وه، له‌وباره‌وه‌ش وته‌یه‌كی به‌ناوبانگی ئه‌لیكسانده‌ر هامڵتن هه‌یه كه پسپۆرانی یاسا و توێژه‌ران و ئه‌كادیمیه‌كان له گفتوگۆكاندا ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ن، كه له‌كاتی گفتوگۆی بۆ دانه‌نانی ماده‌یه‌ك بۆ دیاریكردنی ویلایه‌تی سه‌رۆك وتویه‌تی: سه‌رۆكێك هه‌ڵده‌بژێریت بۆ چوار ساڵ، وه موئه‌هه‌له ئێستا و هه‌ر جارێكی تریش هه‌ڵبژێردرێته‌وه، مادام شه‌عبی ئه‌مریكی متمانه‌ی خۆیانی پێده‌ده‌ن ئه‌وه جێگای متمانه‌یه، ئیتر بۆ نا.
قۆناغی پاش هه‌مواركردنی ده‌ستووری ئه‌مریكا له 21-3-1947 بۆ سنوورداركردنی ویلایه‌تی سه‌رۆك، دراسات و وه‌قائیعی یاسایی ده‌لێن: ئه‌و سه‌رۆكانه‌ی كه توانیان بۆ ویلایه‌تی دووه‌م هه‌ڵبژێردرێنه‌وه، پێنج كه‌س بوون (ترۆمان، ئایزنهاوه‌ر، رێگان، كلینتن، ئۆباما) له زه‌مانی ئه‌و به‌رێزانه له‌سه‌ر سنوورداركردنه‌كه گفتوگۆكان ده‌ستیپێكرد، ده‌رباره‌ی خۆكاندیدكردن بۆ ویلایه‌تی سێیه‌م، هه‌موو یه‌كێك له‌و به‌رێزانه هه‌وڵیانداوه الغای 22ه‌مین هه‌مواری ده‌ستووری ئه‌مریكا بكه‌ن.
ترۆمان: زۆر روون بوو بۆ هێرشكردنه سه‌ر هه‌مواری 22ه‌می ده‌ستووری ئه‌مریكا، وتبووی: ئه‌م هه‌مواركردنه كه‌سێك له زه‌حمه‌ترین پۆست داده‌نێت له جیهان، مه‌جبووریشی ده‌كات كار بكا و ده‌ستێكی له‌پشته‌وه به‌سترا بێت.
ئایزنهاوه‌ر: له پاش 5 ساڵ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی وتبووی: ده‌بێ ده‌نگده‌ر ئازادی هه‌بێت، كێ دواتر ببێته سه‌رۆكیان، به‌بێ ئه‌وه‌ی چه‌ند ویلایه‌ت حوكمی كردبێت.
هه‌روه‌هاش وتبووی: ئه‌م هه‌مواركردنه حه‌كیم نییه ( هه‌مواری 22ه‌م) و شكی لێ هه‌بوو.
رێگان: زۆر به‌جدی هه‌وڵیدا بۆ ویلایه‌تی سێیه‌م خۆی كاندید بكات، شه‌عبیه‌تیشی هه‌بوو، كۆمارییه‌كان پرۆژه‌ی یاسایه‌كیان پێشكه‌ش كرد، (65) ئه‌ندامی كۆنگرێس لایه‌نگیری بوو، به‌ڵام فه‌زیحه‌ی ئێران كۆنترا له ساڵی 1985 شكستی به‌و پرۆژه‌یه هێنا.
رێگان له زۆر بۆنه ئاماژه‌ی به‌وه ده‌دا كه هه‌مواری 22 مه‌نتقی نییه و له‌یه‌كێك له بۆنه‌كان وتبووی: ده‌بێت خۆمان بخوێنینه‌وه و بگه‌ینه قه‌ناعه‌ت كه ئێمه ته‌ده‌خولمان نه‌كردووه له ئیراده‌ی ده‌نگده‌ر.
كلینتن: شه‌عبیه‌تی زۆری هه‌بوو، به‌ڵام كێشه‌ی مۆنیكا لێی تێكدا.
ئه‌ندامی كۆنگرێس ئیبنه مه‌كیفا له لێژنه‌ی استئنافی قه‌زای فیدرالی بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ و راوێژكاریش بوو له كۆشكی سپی ده‌یوت: سنوورداركردنی ویلایه‌ت ده‌بێ لابدرێت،چونكه كێشه بۆ سه‌رۆكێك كه خولی دووه‌م هه‌ڵبژاردرابێته‌وه،دروست ده‌كات.
ئێستاش له زه‌مانی ئۆباما ئه‌ندامی كۆنگرێس خۆسیه سیرانۆ له ویلایه‌تی نیویۆرك له 4-1-2013 ره‌شنووسی هه‌مواری ده‌ستووری بۆ الغاكردنی هه‌مواری 22 ه‌مینی ده‌ستوور، كه له 21-3-1947 ده‌ركراوه، ئاماده‌كردووه و كه ئێستا له ژێر ژماره‌ی (H.J.RES.15) وه‌ناوی ئه‌م ره‌شنووسه‌ش نراوه (Joint Resolution) ئه‌وه‌ش به‌ومانایه دێت، مقترحی قانوونه بۆ هه‌مواری قانوونێكی تر یان الغای قانوونێكی تر، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی هه‌بێ به هه‌مواری ده‌ستوور.
واته هه‌ر ئه‌و پێنج به‌رێزه‌ی له دوای سنوورداركردنی ویلایه‌تی سه‌رۆك، هه‌موویان هه‌وڵیانداوه ئه‌و هه‌مواره لابدرێت، چونكه پێیانوایه كه به‌ربه‌ست له پێش كاندید و له پێش ده‌نگده‌ر دروست ده‌كات.
ته‌جره‌به‌یه‌كی تری تازه له ویلایه‌تی نیویۆركی ئه‌مریكا كه له 23 ئۆكتۆبه‌ری 2008 ئه‌نجامدراوه له نیویۆرك كه ویلایه‌تێكی زۆر دیموكراتییه زۆریش لیبرال و پێشكه‌وتوون، تێیدا بلومبێرگ هه‌ڵبژێردرایه‌وه بۆ سه‌رۆكی نیویۆرك بۆجارێ سێیه‌م، وه ئه‌و هه‌مواره‌ش له په‌رله‌مانی نیویۆرك ئه‌نجامدرا، له ده‌نگدانیشدا 29 ده‌نگ به به‌ڵی، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی بلومبێرگ درا، 22 ده‌نگیش نه‌خێر بوو.
به‌و كاره‌ی په‌رله‌مانی نیویۆرك، بلومبێرگ توانی بۆ سێ خول سه‌رۆكایه‌تی ویلایه‌تی نیویۆرك بكات، بلومبێرگ له 2001 بووه سه‌رۆكی نیویۆرك و له 2005 دووباره هه‌ڵبژێردرایه‌وه، 2009ش بۆ سێیه‌م خول بووه‌وه سه‌رۆكی ویلایه‌تی نیویۆرك، پاش ئه‌وه‌ی له 2008 به یاسا له په‌رله‌مان رێگایان پێدا.
بلومبێرگ وته‌یه‌كی لینكۆلنی سه‌رۆكی ئه‌مریكای كاتی شه‌ڕی ناوه‌خۆ، دووپات كرده‌وه و كه وتبووی: نابێت ماینه‌كه‌ت بگۆڕیت له كاتی په‌ڕینه‌وه‌ی رووبار، له‌كاتێك تۆ هێشتا له‌ناوه‌ڕاستی رووباره‌كه‌دا بیت.
هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی بۆ هه‌مواری یاسا یان هه‌مواری ده‌ستوور هیچ یه‌كێك له‌وانه به ناشه‌رعی و كارێكی نایاسایی له‌قه‌ڵه‌م نه‌دراوه، مادام له رێگای رێكاره یاساییه‌كانه‌وه و متمانه‌ی خه‌ڵكه‌وه ئه‌نجام دراون.
به‌عورفیش وانیشاندراوه باسی مه‌فهومی دیاریكردنی پۆستی سه‌رۆك بۆ دوو ویلایه‌ت به دیموكراتی و دژی دیموكراتی ناو ده‌بردرێت.
1- دیموكراتییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستاوده‌ستی ده‌سه‌ڵات ده‌كرێت.
2- نادیموكراتییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات به شێوازێكی دروستكراو (مصگنع)ده‌سه‌پێنرێته سه‌ر ده‌نگده‌ر و كاندید، ده‌نگده‌ره بێبه‌ش ده‌كات له‌وه‌ی به‌دڵی خۆی كه‌سێك هه‌ڵبژێرێت بۆ ده‌سه‌ڵات كه متمانه‌ی پێیه‌تی، گه‌لیش به به‌ربه‌ستێكی دروستكراو مه‌حرووم ده‌بن له ئه‌زموون و توانای ئه‌و سه‌ركرده‌یه كه باوه‌ڕ و پێویستیان به توانا و ئه‌زموونی كه‌ڵه‌كراو و ته‌جرووبه‌كراوی هه‌یه، به‌تایبه‌ت له دیموكراتییه ساوا و وڵاته تازه بنیادنراوه‌كان.
وه به‌ربه‌رست داده‌نێت له پێش كه‌سێك كه توانا و ئه‌زموونی هه‌بێت و بیه‌وێت خزمه‌ت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بكات، به‌و یاسایه رێگای پێ‌نادرێت.
v به‌دواداچوونێكه بۆ گه‌یشتن به حه‌قیقه‌ت له نێو ئه‌و توێژینه‌وه یاسایی و ده‌ستووری و مێژووییانه‌ی كه له‌وباره‌وه ئه‌نجام دراون، لهاستقلالی ئه‌مریكا له ساڵی 1776 تاكو 2013 خولی دووه‌می سه‌رۆكایه‌تی باراك ئۆباما له ئه‌مریكا.




