بەهاری كوردی و فەرهەنگی نوێ
نووسەر: یاڵچین دۆغان
وشەی بەهاری كوردی لە لایەن یەكێك لە سیاسەتمەدارە ناودارەكانی كوردەوە بەكار هێنراوە و دەڵێت: هەر كەس باسی بەهاری عەرەبی دەكات و بەهاری كوردیش لە بەردەرگای ئێمەیە.
راستە بەهاری كوردی لە بەر دەرگای كوردستانە، لە ئەورووپا و ئەمریكا لەمێژە بەهاری كوردی دەستی پێكردووە و خۆی نیشان داوە. دەر خستنی پەكەكە لە نێو لیستەی تیرۆر لە لایەن یەكیەتی ئەورووپایەوە ئاماژەیەكی زۆر گرنگ بە دەستپێكردنی بەهاری كورد لە ئەورووپایە و دوای ماوەیەكی دیكەیش بەهاری كوردی لە ئەمریكا دەست پێدەكات و ئەمریكایش وەكو یەكەمین هەنگاو یا پەكەكە لە نێو لیستەی تیرۆری خۆیدا دەردەخات یا پشتگیری لە كورد دەكات كە لە عێراقدا سەربەخۆیی خۆی رابگەینێت.
لە رۆژهەڵاتی ناوەراستیش بەهاری كوردی دەستی پێكردووە، لە سووریا كورد كونترۆڵی ناوچە كوردییەكانی گرتووە دەستی خۆی و لە توركیایش پەكەكە ئامادەكاری بۆ كێشانەوەی هێزە چەكدارەكان و بێدەنگ كردنی چەكەكان دەكات و دەوڵەتی توركیایش بریاری یەكجارەكی خۆی داوە و دەیەوێ پرسی كورد چارەسەر بكات.
سەرەتایەكی گرنگی بەهاری كوردی لە توركیایە، بەراستی گۆڕانكارییەكانی ئەم دواییەی توركیا بەهاری كوردییان خێراتر كرد، بۆ نموونە لە كاتی گفتووگۆ كردنی راپورتی پێشكەوتنەكانی توركیا لە نێو یەكیەتی ئەورووپادا وشەی تیرۆر كە چەندین ساڵ بوو وەكو سێفەت و پاشناوێك درابوو بە پەكەكە، رەش كرایەوە و پەكەكە لە نێو لیستەی تیرۆردا دەرخرا. ئەمە بەڵگەیەكی زۆرگرنگی بەهاری كوردییە. لە بەرامبەریشدا لە ساڵانی رابردوو لە توركیا دەمانگوت" منداڵ كۆژ و تیرۆریست و تورك، بەڵام ئێستا دەڵێن ئیمراڵی، ملیتان و هاووڵاتی توركیا. گۆڕینی ئەم سێ ویشەیەیش نیشانەی ئەوەیە كە توركیا و دەوڵەتی توركیا فەرهەنگێكی نوێ بۆ بەهاری كوردی ئامادە كردووە و لەمەوبەدواوە بە پێ ئەم فەرهەنگە هەلًسووكەوت دەكات.
ئەم فەرهەنگە نوێیەی كە لە لایەن دەوڵەتی توركیاوە ئامادە كراوە كاریگەری خۆیشی لە سەر سیاسەتی ئەمریكا كردووە. بۆ نموونە وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە یەكەمین و دووەمین سەردانی خۆی بۆ توركیا باسی میلەتی توركی دەكرد، بەڵام لە سێیەمین سەردانی خۆیدا بە هیچ شێوەیەك ئەو وشەیەی بەكار نەهێنا و لە بەرامبەریدا وشەی هاووڵاتییانی توركیای بەكار هێنا. ئەمەیش بەشێكە لە فەرهەنگی نوێ بەهاری كوردی. ئەم مەسەلەیە تەنیا كاریگەری لە سەر ئەورووپا و ئەمریكا نەكردووە بەڵكو بەدەپە و حەرەكەتی سیاسی كوردیش لە توركیا كەوتووەتە ژێر كاریگەرییەكانی ئەم فەرهەنگە نوێیەوە و بەدەپەیش سەرەڕای رازی بوونی خۆی لە سەر ئەم فەرهەنگە، هاوكات فەرهەنگی خۆی لە بەرامبەر دەوڵەتدا گۆڕاوە. پێشتر توركیا دەیگوت: تیرۆر، بەڵام ئێستا دەڵێت شەڕ. بەدەپە دەیگوت: ئولیگارشی، بەڵام ئێستا دەڵێت كۆمار..... ئەمە هەر هەمووی نیشانەی نزیك بوونی بەهارێكی بە هەیبەتی كوردین لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا.
لەمەو بەدواوە قۆناخی بە سیاسی كردنی پەكەكەیش دەست پێدەكات. چوونكە پێشتر دەوڵەتی توركیا دەیگوت: من تا دوا هەناسە لە دژی تیرۆر شەڕ دەكەم، بەڵام ئەمرۆ دەوڵەتی توركیا لەگەڵ بەرپرسانی پەكەكەدا كە تا دوێنێ وەكو تیرۆریست پێناسەی دەكردن، دادەنیشێت و گفتووگۆ دەكات. ئەم گۆڕانكارییە سەدو هەشتا دەرەجەیە نیشانەی ئامادە كردنی زەمینە بۆ سیاسی كردنی پەكەكەیە و ئەورووپایش ئەم مەسەلەیە مۆر كردووە و بەردەوامیشی هەیە. لە رابردوودا ئەورووپا بە ئەندامانی پەكەكەی دیەگوت تیرۆریست بەڵام ئەمرۆ دەڵێت چالاكڤانی كورد، ئەمەیش ئەوە دەسەلمێنێت كە ئەورووپا زووتر لە توركیا دەستی بە سیاسی كردنی پەكەكە كردووە.
پێشتر دەیانگوت چەكداری تیرۆریست بەڵام ئەمرۆ دەڵێن چەكداری چالاكڤان. تیرۆریست بۆ رێكخراو كەسانی قەدەغە كراو بەكار دەهێنرێت، بەڵام چالاكڤان بۆ كەسانی یاسایی و رێگە پێدراو بەكار دەهێنرێت، گۆڕینی فەرهەنگی وشەكان لە لایەن یەكیەتی ئەورووپا و توركیاوە نیشانەی دەستپێكردنی قۆناخی سیاسی كردنی پەكەكە لە چوارچێوەی بەهاری كوردیدایە.
پێم وایە سەركەوتنی قۆناخی چارەسەری پرسی كورد لە توركیا دەبێتە هۆكاری خۆڵقاندنی كەش و هەوایەكی بەهێزتر بۆ رەنگدانەوەی بەهاری كوردی لە سووریا، ئێران و عێراق و بەمجۆرەیش رۆژهەڵاتی ناوەراست دەبێتە شاهێدی گەورەترین روودامی مێژوویی خۆی و ئەویش گەیشتنی گەلی كورد بەو مافانەیە كە تا ئێستا لە دەوڵەتانی سەردەستەوە پێشەل كراون.
سەرچاوە/ حورریەت




