٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان

فراکسیۆنی پارتی داوا لە سەرۆکی تەمەن دەکات بێ مەرج بانگهێشتی پەرلەمانتاران بکاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، داوا لە سەرۆکی تەمەن دەکات بێ مەرج و کۆت بانگهێشتی ئەندامان بکات بۆ دەستپێکردنەوەی دانیشتنی یەکەم و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی، هەروەها ئامادەییی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بەشداری و کاراکردنەوەی پەرلەمان ڕادەگەیەنێت.

دەقی ڕاگەیاندراوەکەی سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی کوردستان.

بەڕێز سەرۆكی تەمەن

دەستپێكردنەوەی دانیشتنی یەكەمی پەرلەمان و تەواوكردنی ڕێكارە یاسایی و پەیڕەویەكان كە بریتین لە هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان ئەركی بەرێزتانە پێویستە ئەو ئەركە بێ مەرج و كۆت جێبەجێ بكەن و دانیشتن بەڕێوە ببەن و هەر لایەنێک ئامادە نەبێ خۆی بەرپرسیارە بەرامبەر خوێنی شەهیدان و مێژوو و هیچ بیانو نیە بۆ دواخستنی زیاتری کۆبوونەوەی پەرلەمان.

بفەرموون بانگێشتی ئەندامانی پەرلەمان بكەن بۆ تەواوكردنی دانیشتنی یەكەم، ئێمە وەكو فراكسیۆنی پارتی ئامادەین بۆ دانیشتن و كاراكردنەوەی پەرلەمان.

د.ڤالا فرید

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی کوردستان

۲٤ی۱۰ی ۲۰۲٦