٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان

مەکتەبی سیاسیی پارتی پرسەنامەیەک ئاراستەی ڕابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دواییی خاتوو (فاتیمە عومەر عەبدولعەزیز)، ئامۆزای ڕابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، پرسەنامەیەکی هاوخەمیی ئاراستەی عیرفان عەلی عەبدولعەزیز و بنەماڵەکەیان کرد.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان:

پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بەڕێز (عیرفان عەلی عەبولعەزیز ) ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی ئامۆزای بەڕێزتان خوالێخۆشبوو خاتوو (فاتیمە عومەر عەبدولعەزیز)مان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوەی هێژا و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین و، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی دۆست و ئازیزانتان ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە.

لە خوای گەورە داواکارین خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە کۆستی دیکە بە دوور بن.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

٢٢ی تشرینی یەکەمی ۲۰۲٦