٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان

مەسروور بارزانی: شانازی دەکەم منیش ئەندامێکی یەکێتیی قوتابییان و لاوان بووم

سەرچاوە: KDP.info

دھۆک-KDP.info- پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 24ـی تشرینی یەکەمی 2026، مەسروور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە درێژەی دیدار و کۆبوونەوەکانیدا، لە شاری دهۆک، لەگەڵ ڕێکخراوە جەماوەرییەکانی ئافرەتان و قوتابییان و لاوان لە سنووری مەکتەبی رێکخستنی بادینانی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبووەوە.

جێگری سەرۆکی پارتی، ڕۆڵی ئەو ڕێکخراوانەی بەرز نرخاند و ئاماژەی بەوە دا کە شانازی دەکەم منیش ئەندامێکی یەکێتیی قوتابییان و لاوانی دیموکراتی کوردستان بووم.

جێگری سەرۆکی پارتی، داواشی لەو ڕێکخراوانە کرد کە پەرە بە تواناکانی خۆیان بدەن بۆ ئەوەی لە ئاست گۆڕانکارییە خێراکانی ئەم سەردەمە بن و ڕۆڵی کارای خۆیان لە هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و بەرگریکردن لە دەسکەوتە نیشتمانییەکان بگێڕن.