٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان

لە بەغدا، زێباری پێشوازی لە سەرۆکی ئەبرەشەی (مەترانیەتی) نەینەوا و هەرێمی کوردستان کرد

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- هۆشیار زێباری، بەرپرسی ناوەندی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا، پێشوازی لە سەرۆکی ئەبرەشەی (مەترانیەتی) نەینەوا و هەرێمی کوردستان بۆ سریانی ئەرسۆدۆکس و وەزیری گواستنەوە و گەیاندن کرد، تێیدا جەخت لەسەر چەسپاندنی پێکەوەژیانی ئاشتییانە و پاراستنی مافە دەستوورییەکانی مەسیحییەکان کرایەوە.

لە بارەگای ناوەندی سەرکردایەتی لە بەغدا، هۆشیار زێباری، بەرپرسی ناوەندی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پێشوازی کرد لە بەڕێز مەتران نيقۆدیمۆس داود متی شەرەف، سەرۆکی ئەبرەشەی (مەترانیەتی) نەینەوا و هەرێمی کوردستان بۆ سریانی ئەرسۆدۆکس، و ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن لە حکومەتی هەرێمی کوردستان.

لە دیدارەکەدا، بە وردی بارودۆخی گشتیی پێکهاتەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا و جەخت لەسەر گرنگیی چەسپاندنی بەهاکانی پێکەوەژیانی ئاشتییانە و برایەتیی مێژوویی لەنێوان سەرجەم چین و توێژەکانی گەلی عێراقدا کرایەوە.