سەرۆکی حکوومەت بەرپرسانی سنوورەکەی بۆ خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییان ڕاسپارد

دهۆک-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری دهۆک لەگەڵ بەرپرسانی ئیداریی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کۆبووەوە و وێڕای تاوتوێکردنی خزمەتگوزارییەکانی دەڤەری بادینان، بەرپرسانی سنوورەکەی بۆ خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییان ڕاسپارد.
ئەمڕۆ شەممە 24ـی تشرینی یەکەمی 2026، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری دهۆک، لەگەڵ بەرپرسانی ئیداریی سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، دۆخی خزمەتگوزارییە گشتییەکانی دەڤەری بادینان تاوتوێ کرا و جەخت لە پێویستیی باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان و خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییانی ئەو سنوورە کرا.
سەرۆکی حکوومەت، بەرپرسانی دەڤەرەکەی ڕاسپارد کە لە ئاست بەرپرسیاریەتی خۆیاندا بن و بە هەموو شێوەیەک خزمەتی دانیشتووانی سنوورەکەیان بکەن.
مەسروور بارزانی، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە خزمەتکردن و ئەنجامدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە سەرجەم پارێزگا و ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.
