٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان

نێچیرڤان بارزانی هێرشەکەی سەر کەنیسەیەکی ئوردن ئیدانە دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە توندی ئیدانەی هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر کەنیسەیەکی لە پارێزگای کەڕەک لە شانشینی ئوردنی هاشمی کرد، کە بەهۆیەوە ژمارەیەک کەس بوونە قوربانی.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس" بڵاوی کردووەتەوە، هاوسۆزیی خۆی بۆ گەل و سەرکردایەتیی ئوردن دەربڕیوە و جەختی لەوە کردووەتەوە کە تیرۆر بە هەموو شێوازەکانییەوە، بەتایبەت هێرشکردنە سەر شوێنە پیرۆزەکان و هاووڵاتییانی سڤیل، جێگەی قبوڵکردن نییە.

نێچیرڤان بارزانی پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی کەسوکاری قوربانییان کردووە و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ برینداران خواستووە، هەروەها هیواشی خواستووە ئوردن و گەلەکەی هەمیشە لە ئارامی و سەقامگیریدا بن.