٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان

مەسروور بارزانی لەگەڵ مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە بادینان کۆبووەوە

سەرچاوە: KDP.info

دھۆک-KDP.info- جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەگەڵ مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە بادینان کۆبووەوە و دوایین پێشھاتە سیاسییەکانی کوردستان، عێراق و کار و چالاکییەکانی ڕێکخستنەکانی پارتی تاوتوێ کرد.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ھەینی، ٢٣ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، مەسروور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانێکیدا بۆ دەڤەری بادینان، لە شاری دھۆک لەگەڵ مەکتەبی ڕێکخستنی بادینانی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، تیشک خرایە سەر دوایین گۆڕانکاری و پێشھاتە سیاسی، ئەمنی و ئابوورییەکانی ھەرێمی کوردستان، عێراق و تەواوی ناوچەکە و، دید و ھەڵوێستی پارتی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە مامەڵەکردن لەگەڵ پرسە ھەنووکەییەکان و پاراستنی سەقامگیری خرایەڕوو.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆیەکی چڕ لە بارەی کار، چالاکی و ئاستی کاروباری ڕێکخستنەکانی پارتی لە سنووری سەرکردایەتیی پارێزگای دھۆک و دەڤەری بادینان بەڕێوەچوو.