مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی هەڤاڵ (عەزیز زۆراب) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (زۆراب ئەحمەد)ـی باوکی هەڤاڵ (عەزیز زۆراب)، پەیامێکی پڕ لە هاوخەمی و دڵنەوایی ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی بۆ هەڤاڵی بەڕێز (عەزیز زۆراب)
بە خەم و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتان، خوالێخۆشبوو (زۆراب ئەحمەد)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی کەسوکار و بەشداربووانی ئەو کۆستە ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە. داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە ناخۆشیی و کۆستی دیکە بەدوور بن.
مەکتەبی سیاسیی پارت دیموکراتی کوردستان
٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
