فەرهاد ئەترووشی لە دهۆک سمینارێکی لەسەر پێشهاتە سیاسییەکان و دۆخی عێراق پێشکەش کرد

دهۆک-KDP.info- بە ئامادەبوونی یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای دهۆک و کادیرانی مەکتەب، فەرهاد ئەمین ئەترووشی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی فیدراڵ، سمینارێکی شیکاریی لەسەر گۆڕانکاری و بارودۆخی ئێستای عێراق پێشکەش کرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، لە بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای دهۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئامادەبوونی سەباح بەیتوڵڵا، یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی دهۆک و سەرجەم کادیرانی مەکتەب، سمینارێک بۆ فەرهاد ئەمین ئەترووشی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی فیدراڵ لەژێر ناونیشانی (خوێندنەوەیەک بۆ ڕەوشی عێراقی فیدراڵ) ڕێکخرا.
لە سمینارەکەدا، فەرهاد ئەترووشی بە تێروتەسەلی ڕەوشی سیاسی، ئابووری و ئەمنیی عێراقی شیکردەوە، هاوكات تیشکی خستە سەر دواین پێشهاتەکانی پرۆسەی سیاسی و ڕۆڵ و هەڵوێستی نەگۆڕی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا بۆ پاراستنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و بەهێزکردنی بنەماکانی فیدراڵییەت.
لە بەشێکی دیکەی سمینارەکەدا، دەرگای گفتوگۆ بۆ کادیران و ئامادەبووان کرایەوە، تێیدا چەندین پرسیار و تێبینی لەسەر دۆخی ناوچەکە ئاراستەی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کران و ناوبراو وەڵامی پێویست و ووردبینانەی دانەوە.


