نێچیرڤان بارزانی: هاوخەمی بنەماڵەی هونەرمەند شەماڵ عومەر و سەرجەم هونەرمەندانی کوردستانم

هەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆچی دواییی هونەرمەند و شانۆکاری دیاری کوردستان، خوالێخۆشبوو (شەماڵ عومەر)، پرسەنامەیەکی بڵاو کردەوە و تێیدا سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکار و سەرجەم هونەرمەندانی کوردستان دەکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پرسەنامەیەکی هاوخەمی ئاراستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو شەماڵ عومەر و ناوەندی هونەریی کوردستان کرد.
ئەمەش دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستانە:
بۆ کۆچی دواییی هونەرمەند و شانۆکاری دیار، خوالێخۆشبوو شەماڵ عومەر، پرسە و سەرەخۆشيم پێشكهش به بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو و هونەرمەندانی کوردستان دەکەم، هاوخهميانم.
خوالێخۆشبوو شەماڵ عومەر تهمهنێك له خزمەتی پێشكهش به هونەر و شانۆی کوردى کردووە و یادی بە خێر دەمێنێتەوە. لە خوای مهزن داواکارم گیانی بە بەزەییی خۆی شاد بکات و دڵنهوايى و ئارامی بە هەمووان ببەخشێت.
نێچيرڤان بارزانى
سهرۆكى ههرێمى كوردستان
2026/10/22
