٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە سوپاسالاری عێراق دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، 22ـی تشرینی یەکەمی 2026، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا پرسە و سەرەخۆشیی لە فەریق یەکەمی روکن عەبدولئەمیر ڕەشید یارەڵڵا، سوپاسالای عێراق کرد، بەبۆنەی کۆچی دوایی خوشکەکەی.

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:

بەڕێز سوپاسالار، فەریق یەکەمی روکن هێزە تایبەتەکان عەبدولئەمیر ڕەشید یارەڵڵا،

بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوشکی بەڕێزتانمان پێگەیشت. لەم خەمەدا هاوبەشی ئازاری ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەکەتانین، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆمانتان پێشکەش دەکەین. لە خوای مەزن داواکارین خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و لێخۆشبوونی خۆی شاد بکات و جێگەی بەهەشتی بەرین بێت، هەروەها سەبووری و ئارامییش بە هەموولایەک ببەخشێت.

إنا لله وإنا إليه راجعون.

مەسروور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان