مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو (مەمەند محەمەد مینە ئاغا گربداخ)ی دەکات

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو (مەمەند محەمەد مینە ئاغا گربداخ)ی کەسایەتیی ناسراو و پێشمەرگەی شۆڕشەکانی ئەیلوول و گوڵان دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان:
بە خەم و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی ناسراو، پێشمەرگەی شۆڕشەکانی ئەیلوولی مەزن و گوڵان، خوالێخۆشبوو (مەمەند محەمەد مینە ئاغا گربداخ)یمان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
له خودای گهوره داواكارین ئارامی و دڵنهوایی بە دۆست و خزم و ههموو لایهك ببهخشێت و گیانی کۆچکردووش بەر دلۆڤانی خۆی بخات.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
