٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان

مەسروور بارزانی پێشوازی لە بەرپرسی نوێی نووسینگەی پەیوەندییەکانی یەکێتیی ئەوروپا لە هەولێر کرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، 20ـی تشرینی یەکەمی 2026، مەسروور بارزانی سه‌رۆكی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ شتێفان ڤێنت، به‌رپرسی نوێى نووسینگه‌ی په‌یوه‌‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌ هه‌ولێر كرد.

سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێکرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌ ئه‌ركه‌كه‌یدا بۆ خواست و پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ دەربڕی.

بەرپرسی نووسینگه‌ی په‌یوه‌‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌ هه‌ولێر، جه‌ختی لە گرنگیی بەهێزترکردنی په‌یوه‌‌ندییه‌كانی هەرێمی کوردستان لە گەڵ یەکێتیی ئەوروپا کردەوە.

چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کەرتە جۆراوجۆرەکان و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.