لە دووەمین کۆنفرانسی زانستیی شارەکەدا جەخت لە پێگەی مێژوویی و ئابووریی ڕواندز کرایەوە

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دووەمین کۆنفرانسی زانستیی ڕواندز بە ناوونیشانی (پێگهی ڕواندز له ئهزموونی فهرمانڕهوایی مێژووییهوه بۆ سهرمایهگوزاریی كلتووری و ئابووری) بڕێوەچوو. لە دەستپێکی ڕێوڕەسمەکەدا، سەرۆکی زانکۆی سۆران وتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوە دا کە زانکۆیان هاوشانی دامەزراوەکانی دیکە خۆی بە بەرپڕسیار دەزانێت بۆ بونیادنانەوە و بەگەڕخستنی سەرمایەی کلتووری و ئابووریی ناوچەکە.
پ. ی. د. شێروان شەریف قورتاس جەختی لە پێگەی مێژوویی شارەکە کردەوە و گوتی، "شاری ڕواندز وەکو یەکێک لە شارە نموونەیییەکانی کوردستان خاوەنی مێژوویەکی گرنگە، بۆیە بەپێی تایبەتمەندییە دەوڵەمەندەکەی شایستەی ئەنجامدانی کۆنفرانسی زانستی و توێژینەوەی زیاترە."
لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا سەرۆکی زانکۆی سۆران تیشکی خستە سەر ڕۆڵی مامۆستایان و توێژەران لە ڕاستکردنەوەی چەواشەکارییە مێژووییەکان و پێناسەکردنەوەی توانای ئابووریی ناوچەکە، لە کۆتاییشدا دووپاتی کردەوە کە زانکۆی سۆران بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگە و پەرەپێدانی زانستی لە دەڤەرەکەدا درێغی ناکات.

