لقی هەشت سمینارێکی لە بارەی بارودۆخی ناوخۆیی و ناوچەکەوە ساز کرد

زاخۆ-KDP.info- لە هۆلا لقی هەشتی پارتی دیموکراتی کوردستان، سمینارێکی سیاسیی بۆ بەرپرس و ئەندامانی لق بەڕێوەچوو، تێیدا دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتە سیاسییەکانی گۆڕەپانی ناوخۆ و ناوچەکە بە وردی خرانە بەر باس.
لەو سمینارەدا کە بۆ ژمارەیەک لە بەرپرس و ئەندامان ساز کرابوو، عەمەر ئۆرەیی، بەرپرسی لقی هەشت، وتارێکی پێشکەش کرد و تیشکی خستە سەر دوایین پەرەسەندن و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی هەردوو ئاستی ناوخۆیی و ناوچەیی.
ناوبراو لە توێی وتارەکەیدا، تیشکی خستە سەر ڕەوشی هەستیاری ناوچەکە و جەختی لەوە کردەوە کە لە قۆناغی ئێستادا پێویستە هوشیاری و ئامادەکاریی تەواو بۆ هەر پێشهات و گۆڕانکارییەکی نوو هەبێت.


