٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی بەریتانیا كۆ بوونه‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- پێشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ دووشەممە 2026/10/19، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە جۆناسان پاوڵ، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی بەریتانیا و شاندێکی ياوه‌رى كرد.

لە كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه‌ به‌ڕێز ئيرفان سديق، باڵیۆزى به‌ريتانيا له‌ عێراق ئاماده‌ى بوو، پەیوەندییەکانی بەریتانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی لە بواری ئەمنی و سەربازیدا، هاریکاریی هاوبەشی نێوانیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئارامی و سەقامگیری لە عێراق و ناوچەکەدا تاوتوێ كران.

دۆخی ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان و هه‌وڵه‌کانی پێکهێنانی کابینه‌ی تازه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا، دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە بەگشتی، لەگەڵ هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ هێورکردنەوەی ئاڵۆزییەکان، تەوەرێکی دیکەی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو كه‌ به‌ڕێز كونسوڵى گشتيى به‌ريتانيا له‌ هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.