٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان

پشتیوان سادق: پارتی هەمیشە بە ڕێزەوە دەڕوانێتە مێژووی پڕ لە شانازیی کادر و بەرپرسە دێرینەکانی

سەرچاوە: KDP.info

​

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ـی ١٠ـی ٢٠٢٦، بە ئامادەبوونی بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان، دیدارێکی دۆستانە لەگەڵ ژمارەیەک لە هەڤاڵ و دڵسۆزانی دێرینی پارتیدا بەڕێوەچوو، و تیایدا جەخت لەوە کرایەوە کە ئەزموونی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان بەرهەمی خوێنی شەهیدان و ماندووبوونی تێکۆشەرانە.

​لە دیدارەکەدا کە بە ئامادەبوونی یاریدەدەرانی مەکتەب و بەرپرسی بەشەکان بەڕێوەچوو، پشتیوان سادق، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان، پێشوازی لە ژمارەیەکی بەرچاو لەو هەڤاڵ و دڵسۆزانە کرد کە لە قۆناغە جیاجیاکانی حوکمڕانیدا بە دڵسۆزییەوە خزمەتیان بە خەڵک و خاکەکەیان کردووە. ناوبراو ئاماژەی بەوە دا کە پارتی هەمیشە بە ڕێزێکی زۆرەوە دەڕوانێتە مێژووی پڕ لە شانازیی کادر و بەرپرسە دێرینەکانی.

​لە بەشێکی تری دیدارەکەدا، بە گرنگییەوە هەڵسەنگاندن بۆ بارودۆخی سیاسیی ئێستای هەرێمی کوردستان و ناوچەکە کرا. لەم چوارچێوەیەدا، جەخت لە ڕۆڵی مێژوویی و سەرکردایەتیی جەنابی سەرۆک بارزانی کرایەوە، کە لە هەموو وێستگە هەستیارەکاندا، بە حیکمەت و دڵسۆزییەوە، پارێزگاری لە قەوارەی هەرێمی کوردستان و بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کوردستان کردووە.

​کۆتایی کۆبوونەوەکەش دووپاتکردنەوە بوو لەسەر ئەوەی کە تێکۆشەرانی پارتی وەک هەمیشە لەسەر ئەو ڕێبازە نەتەوەیی و نیشتمانییە بەردەوام دەبن و درێغی ناکەن لە خزمەتکردن.