٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان

وەزارەتی کارەبا: سبەی دوا مۆڵەتە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کارەبا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاگاداریی هاوبەشانی کارەبا دەکاتەوە کە سبەی یەکشەممە دوا مۆڵەتە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی ٥٠٪ی قەرزی کارەبای ماڵان و ۲٥٪ی پۆلی بازرگانی؛ هاوکات دەوامی فەرمانگەکانی فرۆشتنی وزە بۆ هاوکاریکردنی هاووڵاتییان درێژ دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە و تێیدا ڕایگەیاند، "سبەی یەکشەممە ١٨ی تشرینی یەکەم، دوا ڕۆژی تەواوبوونی بڕیاری داشکاندنی ٥٠٪ی قەرزی کۆنی کارەبای ماڵان و ۲٥٪ی پۆلی بازرگانییە کە دەکەوێتە پێش جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕووناکی."

لە ڕاگەیەنراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە بۆ کارئاسانیی هاووڵاتییان، سەرجەم فەرمانگەکانی فرۆشیاری وزە لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان ڕۆژی یەکشەممە لە کاتژمێر ٨:٣٠ی بەیانی تاوەکو ئێوارە بەردەوام دەبن لە دەوامکردن و لە خزمەتی هاوبەشاندادەبن تاوەکو داواکارییەکانیان بۆ ڕایی دەکرێت.

وەزارەتی کارەبا ڕوونیشی کردووەتەوە کە هاوبەشان دەتوانن لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی (ئێ پسوولە)ـەوە تا کاتژمێر ١٢ی نیوەشەو قەرزی کارەباکەیان بە لێخۆشبوونەکەوە بدەنەوە، هاوکات ئاماژەی بەوەش کرد کە دوای تەواوبوونی ئەم وادەیە، قەرزی کارەبای پێش پڕۆژەی ڕووناکی دەکرێتە قیستی مانگانە و لەگەڵ کرێی ئاسایی مانگانەدا وەردەگیرێتەوە.