٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان

زانکۆی سەلاحەدین بۆ KDP.info: بەیانی ١٨ـی ١٠ـی ٢٠٢٦ کۆتا دەرفەتە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-​ زانکۆی سەلاحەدین لە ڕێگەی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنەکەیەوە، سەرنجی قوتابیانی تازە وەرگیراو بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٦-٢٠٢٧) بۆ مەترسیی دواکەوتنیان لە پرۆسەی خۆتۆمارکردن ڕادەکێشێت و جەخت لەوە دەکاتەوە کە بەیانی (١٨ـی ١٠ـی ٢٠٢٦) کۆتا دەرفەتە.

​لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، دکتۆر سامان عەبدوڵلا، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین، ڕایگەیاند، "بەپێی ڕێنماییەکانی ناوەندی وەرگرتن و بە دیاریکراوی بڕگەی (١٨)، خاڵی (١)، هەر قوتابیەک ماوەی (١٠) ڕۆژ بەسەر بڵاوبوونەوەی ناوەکەیدا تێپەڕێت و پەیوەندی بەو کۆلێژ یان بەشەوە نەکات کە تێیدا وەرگیراوە، ڕاستەوخۆ مامەڵەی هەڵوەشانەوەی وەرگرتنی بۆ دەکرێت.

​ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو کە بەیانی، ڕێکەوتی ١٨ـی ١٠ـی ٢٠٢٦، دوایین وادەی فەرمییە بۆ خۆتۆمارکردن و دوای تێپەڕبوونی ئەم ڕێکەوتە، هیچ قوتابیەک مافی نامێنێت و ناتوانێت مامەڵەی خۆتۆمارکردن ئەنجام بدات، بۆیە داوا لە سەرجەم قوتابییە بەڕێزەکان دەکات بێ دواکەوتن سەردانی کۆلێژەکانیان بکەن.

بڵند ئیبراهیم