سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە جێگرانی نوێی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ هەینی 2026/10/16، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە سێ پەیوەندیی تەلەفۆنیی جیادا لەگەڵ بەڕێزان موحسین مەندەلاوی، لەیس ئه‌لخەزعەلی و محەمەد ئه‌لجبوورى، پیرۆزباییی متمانەبەخشینی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و دەستبەکاربوونيان وەک جێگرانی سەرۆکوەزیرانی عێراقی لێکردن.
بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان هیوای سەرکەوتنى لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیاندا بۆ خواستن، هاوکات پیرۆزبایی لە ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران و ئەندامانی حکوومەت کرد بە بۆنەی هه‌ڵبژاردنى وه‌زيره‌كان و تەواوکردنی پێکهاتەی کابینەی وەزاريی سه‌رۆكوەزيران به‌ڕێز عه‌لى ئه‌لزه‌يدى، بۆ خزمه‌تى وڵات و هاووڵاتييان.
