د. هێمن هەورامی بە نوێنەرایەتیی سەرۆک بارزانی پەیامی پیرۆزبایی گەیاندە باڵیۆزی بەریتانیا

هەولێر-KDP.info- د. هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە نوێنەرایەتیی سەرۆک مەسعود بارزانی بەشداری لە ڕێوڕەسمی تایبەتی کونسولخانەی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر کرد کە بە بۆنەی ڕۆژی لەدایکبوونی پادشای بەریتانیاوە ساز کرابوو.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، بە نوێنەرایەتیی سەرۆک مەسعود بارزانی، د. هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەشداری لە ڕێوڕەسمی تایبەتی کونسولخانەی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر کرد، کە بە بۆنەی ساڵیادی ڕۆژی لەدایکبوونی پادشای بەریتانیاوە لە پایتەختی هەرێمی کوردستان ڕێکخرابوو.
لە ئاهەنگەکەدا، د. هێمن هەورامی بە گەرمی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانیی گەیاندە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، کونسولی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان و ستافی دیپلۆماسیی کونسولخانەکە، هاوکات هیوای بەردەوامی و گەشەپێدانی زیاتری بۆ پەیوەندییە مێژوویی و هەمەلایەنەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا خواست.


