سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی ڕەوتی غەدی سووریا دەکات

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە 10/15، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان, پێشوازی لە ئەحمەد ئەلجەربا، سەرۆکی ڕەوتی (الغد)ی سووری کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی سووریا و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.

