سەرۆکی هەرێمی کوردستان هیوای چاکبوونەوە بۆ پاپای ڤاتیکان دەخوازێت

هەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا هیوای زوو چاکبوونەوە و تەندروستییەکی باش بۆ پاپای ڤاتیکان دەخوازێت.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا لە تۆڕی ئێکس، ئاماژەی بەوە کردووە، "بە خۆشەویستییەوە یادی ئەو دیدارە دەکەمەوە کە لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا لەگەڵ جەنابی پاپا هەمبووە"، دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەک بۆ پاپا، نێچیرڤان بارزانی هیوای چاکبوونەوەی خێرا و تەواوی بۆ دەخوازێت.
جەختی لەوەش کردووەتەوە کە پابەندبوونی پاپا بە بەهاکانی ئاشتی، کەرامەتی مرۆڤ و گفتوگۆی نێوان گەلان جێگەی ڕێز و پێزانینی قوڵی هەمووانە، هیواشی خواستووە پاپا بە تەندروستییەکی باش و هێزێکی نوێوە بەردەوام بێت لە ئەرکە پیرۆز و گرنگەکەی بۆ بڵاوکردنەوەی ئاشتی، میهرەبانی و لێکتێگەیشتن لە سەرانسەری جیهاندا.
