٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە شاندێکی هاوبەشی هەردوو ئەنجومەنی بازرگانیی ئەمەریکا - کوردستان و ئەمەریکا- سووریا دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 10/14، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی هاوبەشی ئەنجومەنی بازرگانی ئەمەریکا - کوردستان و ئەنجومەنی بازرگانی ئەمەریکا-سووریا کرد.
لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا ، دەیڤد تەفوری سەرۆکی ئەنجومەنی بازرگانیی ئەمەریکا - کوردستان، بە ناوی شاندەکەوە، خۆشحاڵی خۆیان بە سەردانکردنی هەرێمی کوردستان نیشاندا و کورتەیەکیشی لەبارەی ئامانجی سەردانەکەیان بۆ کۆماری سووریا و هەرێمی کوردستان خستەڕوو.
هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و پەرەپێدانی جموجۆڵی بازرگانی و چالاکی کۆمپانیا ئەمەریکییەکان و وەبەرهێنانی ئەمەریکی لە هەرێمی کوردستان کردەوە.
سەرۆکی حکوومەت وێڕای ئاماژەدان بە دوایین پەرەسەندن و گۆڕانکارییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، ئامادەیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ پێشکەشکردنی هەموو ئاسانکارییەک بۆ وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و دەرەوە بۆ پەرەپێدانی وەبەرهێنان لە کەرتە جۆراوجۆرەکان و دەستەبەرکردنی هەلی کاری زیاتر لە هەرێمی کوردستان، دووپات کردەوە.