٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی (٣٤)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆی دهۆک پیرۆز دەکات

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی (٣٤)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆی دهۆک، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەر، کارمەندان و بیسەرانی ڕادیۆکە کرد.

دەقی پەیامی پیرۆزبایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن بۆ ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆی دهۆک:

بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و سەرجەم کارمەندانی ڕادیۆی دهۆک

بە بۆنەی (٣٤)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆی دهۆک، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و بیسەرانی هێژا دەکەین.

ڕادیۆی دهۆک هەمیشە دەنگێکی دیاری خستنەڕووی خواستەکانی هاووڵاتییان و پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان بووە.

وێڕای دەستخۆشیمان، پاڵپشتیی بەردەواممان بۆ سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاترتان دووپات دەکەینەوە.

هەر بەردەوام و سەرکەوتوو بن.

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦