مەکتەبی سیاسیی پارتی پرسەنامەیەک ئاراستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو (محەمەد سەمیر سورچی) دەکات

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (محەمەد سەمیر حەمەدەمین سورچی) ئاراستەی خانەوادە و بنەماڵەكەیان دەكات.
دەقی پرسەنامەكەی مەکتەبی سیاسیی پارتی بۆ ماڵباتی کۆچکردوو ( محەمەد سەمیر حەمەدەمین سورچی)
بە خەم و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (محەمەد سەمیر حەمەدەمین سورچی)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی کەسوکار و بەشداربووانی ئەو کۆستە ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە.
داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بەدوور بن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
١٣ی تشرینی یەکەم ٢٠٢٦
