٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تۆم بەڕاک گەیشتە هەولێر و لەگەڵ مەسروور بارزانی لە کۆبوونەوەدایە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، 16ـی حوزەیرانی 2026، تۆم بەڕاک، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ عێراق و سووریا گەیشتە هەولێر.

بە گوێرەی زانیارییەکان، ئێستا تۆم بەڕاک لەگەڵ مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەدایە و چەندان پرسی گرنگی ئەمنی و سیاسی تاوتوێ دەکەن. 

بڕیارە تۆم بەڕاک دوای ئەم کۆبوونەوەیە لەگەڵ بەڕێزان سەرۆک بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش کۆببێتەوە. 

ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ دووشەممە، 15ـی حوزەیران، بەڕاک گەیشتە بەغدا و لەگەڵ عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە. 

ئەمە یەکەمین سەردانی بەڕاکە بۆ هەولێر و بەغدا وەک نێردەی فەرمیی سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق و سووریا. 

هەواڵی پەیوەندیدار