٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی هاتنەوەی سەری ساڵی نوێی کۆچی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا گەرمترین پیرۆزبایی بەبۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی نوێی کۆچی (1448) ئاراستەی سەرجەم خوشک و برایانی موسڵمان لە کوردستان، عێراق و جیهان دەکات، سەرۆکی هەرێم هیوای خواست ئەم یادە پیرۆزە ببێتە مایەی بەدیهاتنی ئاشتی، تەبایی، ئاسوودەیی و سەقامگیریی بەردەوام بۆ ناوچەکەمان و تەواوی مرۆڤایەتی.

دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان: 

هاتنەوەی یه‌كى موحه‌ڕره‌م و سەری ساڵی نوێی کۆچیی (1448)، به‌ گه‌رمى له‌ ته‌واوى خوشک و برایانی موسڵمان لە کوردستان، عێراق و جیهان به‌گشتى پیرۆز دەکەم. هیوادارم بۆ هه‌مووان ساڵى كامه‌رانى و سه‌ركه‌وتن بێت.

له‌ خواى مه‌زن داواكارم ئەم یادە پیرۆزە ببێته‌ مایەی بەدیهاتنی ئاشتی، تەبایی، ئاسووده‌یى و سەقامگیریی بەردەوام بۆ ناوچه‌كه‌مان و ته‌واوى مرۆڤایەتی و کۆتایی بە هەموو ناخۆشییەک بێت.

 

هه‌موو ساڵێك به‌ خێر و خۆشى.

 

نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2026/6/16

هەواڵی پەیوەندیدار