پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی سەری ساڵی کۆچی

هەولێر-KDP.info- سەرۆک مەسعود بارزانی، لە پەیامێکدا، گەرمترین پیرۆزبایی خۆی بەبۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی نوێی کۆچی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جیهان دەکات، سەرۆک بارزانی لە خودای گەورە داواکارە کە ساڵی تازەی کۆچی، ببێتە ساڵی جێگیربوونی ئاشتی، سەقامگیری و ئاسوودەیی بۆ ناوچەکەمان و سەرانسەری جیهان.
دەقی پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی سەری ساڵی کۆچی:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی كۆچییەوە گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی تەواوی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم.
لە خودای گەورە داواكارم ساڵی تازەی كۆچی ساڵی جێگیربوونی ئاشتی و سەقامگیری و ئاسوودەیی بۆ ناوچەكەمان و هەموو جیهان بێت.
هەر بمێنن لە خێر و خۆشیدا
مسعود بارزانی
29ی زولحەججەی 1447ی كۆچی
15ی حوزەیرانی 2026ی زایینی




