سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە مامۆستا سەڵاحەدین محهمهد بەهائەدین دەکات

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە پەیامێکی ھاوخەمیدا بۆ کۆچی دوایی برا گەورەی مامۆستا سەلاحەدین بەھائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی خانەوادەکەیان دەکات و ڕایدەگەیەنێت کە خۆی بە ھاوبەشی خەمیان دەزانێت.
دەقی پەیامی ھاوخەمیی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ مامۆستا سەلاحەدین بەھائەدین:
بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو حسێن محەمەد بەھائەدینی برایان، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵم ئاراستەی بەڕێز مامۆستا سەڵاحەدین محەمەد بەھائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و بنەماڵە بەڕێزەکەیان دەکەم.
ھاوسۆز و ھاوخەمیانم، لە خوای مەزن داواکارم گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میھرەبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە ھەمووان ببەخشێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
٢٠٢٦/٦/١٤




